دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەشداری سازمانی خەبات لە کۆبوونەوەی بەردەم پارڵمانی ئوروپا لە بروکسێل

بەشداری سازمانی خەبات لە کۆبوونەوەی بەردەم پارڵمانی ئوروپا لە بروکسێل

خەباتمێدیا: سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەشداری لە کۆبوونەوەی گەورەو گرینگی موخالفانی رژیمی ئێران لە بەردەم پارڵمانی ئوروپا کرد.

خەباتمێدیا: سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەشداری لە کۆبوونەوەی گەورەو گرینگی موخالفانی رژیمی ئێران لە بەردەم پارڵمانی ئوروپا کرد.
رۆژی شەممە 25ی جۆزەردانی 1398ی کۆچی خۆری، هەیئەتێکی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە سەرۆکایەتی رێزدار کاک بابەشێخی حسەینی سکرتێری گشتی و ژمارەیەک لە بەرپرسان و کادر و ئەندامانی سازمان، بەشداری لە کۆبوونەوەی ئێرانیانی ئازادیخواز کرد کە لە بەردەم پارڵمانی ئوروپا لە شاری بروکسێلی پێتەختی بلژیک بەرێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەدا ژمارەیەک لە ئەندامانی پارڵمان و کەسایەتی سیاسیی ئوروپایی وتاریان پێشکەش کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ خەباتی ئازادیخوازانەی خەڵکی ئێران و کوردستان دەربری، و خوازیاری پشتیوانی نێونەتەوەیی لە مقاومەت و خەباتی گەلانی ئێران و کۆتایی هێنان بە وتووێژو و هاوکاری رژیمی دیکتاتۆر و گەندەڵی ئاخوندی بوون.
هەر لەو کۆبوونەوەدا بەرێز کاک بابەشێخ وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد. بەڕێزیان ئاماژەی بە داهاتووی سیاسی لە ئێران و دابین کردنی مافە نەتەوەییەکانی خەڵکی کوردستان کرد و رایگەیاند لە پێناو روخانی رژیمی ئێران و دابین بوونی مافی خودموختاری بۆ خەڵکی کوردستان، پێداگری لەسەر هاوپەیمانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران کردەوە.
بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی دا تیشکی خستە سەر پێوەندی سازمانی خەبات و هێزەکانی دیکەی کوردستانی ئێران و وتی: ئێمە خوازیاری پێوەندی لەگەڵ تێکڕای هێزە شۆرشگێڕەکانی کوردستانی ئێرانین کە باوەڕیان بە روخانی رژیمی ئێران، رەت کردنەوەی وتووێژ و موزاکرە لەگەڵ ئەو رژیمە و دامەزرانی دەسەڵاتێکی دیموکراتیک لە ئێران و کوردستان بن.
کاک بابەشێخی حوسەینی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا ئاماژەی بە دەرد و نەهامەتیەکانی خەڵکی کوردستان بەتایبەت دۆخی کۆڵبەران و لاوان و ژنان کردو ئاماژەی بەوە کرد کە رژیمی ئێران و هێزە سەرکوتگەرەکانی هەر رۆژەو بە بیانوویەک زوڵم لە لاوانی کوردستان دەکەن، رۆژانە لاوانی رەنج دیتووی کوردستان کە بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی خۆیان و خانەوادەکانیان بۆ کاری کۆڵبەریی روو لە ناوچە شاخاویەکانی سەرسنوور دەکەن، لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە دەستڕێژیان دەکرێتە سەر و شەهید دەکرێن. هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان و پیاوانی کوردستان لە گرتووخانەکانی رژیمدا شکەنجە دەدرێن و شەهید دەکرێن.
بەرێز سکرتێری گشتی سازمان لە وتارەکەی لە بەردەم پارڵمانی ئوروپا، لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی پرسی: رژیمێک کە ئاسایشی ناوچە و جیهانی خستووەتەبەر مەترسی و بە وەحشیانەترین شێوە خەڵکی ئێران سەرکوت دەکات، بە پەرەپێدانی کردەوەی تیرۆریستی لە دەریاکان و هێرش بۆ سەر کەشتیە نەوت هەڵگرەکان ئاگری شەڕ خۆش دەکات، ئایا جێی متمانەیە بۆ وتووێژ و موزاکرە؟
بەرێزیان لە درێژەدا ووتی: بێ شک وتووێژ و موزاکرە، ئاخوندەکانی هانداوە بۆ سەرکوتی زیاتری خەڵکی ئێران وپەرەپێدانی تیرۆر لە جیهاندا. بۆیە ئێمە جارێکی دیکە داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکەین وتووێژ لەگەڵ ئەو رژیمە رەدبکەنەوەو، لە بەرانبەردا مقاومەتی مەشروعی خەڵکی ئێران بە ڕەسمی بناسن کە بەو کارەیان دەبنە هۆی ئەوەی رژیمی ئێران لەلایەن مقاومەت و خەڵکی ئێرانەوە زووتر کۆتایی بە تەمەنی نگریسی ئەو رژیمە بێ.
جێگەی ئاماژەیە کە لە پەراوێزی گردبوونەوەی ئێرانیانی ئازادیخواز لە بروکسێل، بەرێز کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ چەند کەس لە ئەندام پارڵمان و کەسایەتیە ئوروپایی و ئێرانیەکان ئەنجام دا و لە پێوەند بە دۆزی رەوای کورد لە کوردستانی ئێران و سیاسەتەکانی رژیم لە ناوچە کوردنشینەکان قسەی لەگەڵ کردن، و خوازیاری پشتیوانی ئەو بەرێزانە لە خەباتی رەوای نەتەوەکەمان لە کوردستانی ئێران و سازمانی خەبات بوو.
لەو بارەوە بەرێز مارک دێمێسماریکر ئەندامی پارڵمانی ئوروپا وێڕای دەربرینی پشتیوانی لە خەباتی رەوای گەلی کورد لە کوردستانی ئێران خۆشحاڵی خۆی بە دۆستایەتی لەگەڵ سازمانی خەبات و جەنابی کاک بابەشێخ دەربری.
هەروەها بەرێز کاک بابەشێخ دیدارێکی دۆستانەی لەگەڵ ئێرسترون ئێستیونسون ئەندامی پێشووی پارڵمانی ئوروپا و یەکێک لە دۆستانی نزیکی کورد و بزوتنەوەی ئازادیخوازی لە ئێران ئەنجام دا و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە، دۆخی رژیمی ئاخوندی و خەڵکی ئێران و کوردستانیان تاوتوێ کرد و ناوبراو پشتیوانی خۆی بۆ داوا رەواکانی نەتەوەکەمان لە کوردستانی ئێران دەربڕی.
لە پەراوێزی ئەو کۆبونەوە بەرینەدا، چەندین کاناڵی تلویزیونی عەرەبی وتووێژیان لەگەڵ سکرتێری گشتی سازمان ئەنجامدا.





4 ساڵ و 11 مانگ و 2 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری سازمانی خەبات لە کۆبوونەوەی بەردەم پارڵمانی ئوروپا لە بروکسێل

بەشداری سازمانی خەبات لە کۆبوونەوەی بەردەم پارڵمانی ئوروپا لە بروکسێل



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن