دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

حەماس بۆ هێرش کردنە سەر ئیسرائیل ئامێرە کوشندەکانی ئێرانی بەکار هێناوە

حەماس بۆ هێرش کردنە سەر ئیسرائیل ئامێرە کوشندەکانی ئێرانی بەکار هێناوە
دەنگی خەباتی کوردستان

پەیامنێرێکی ئیسرائیلی لە کاتی بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێکدا دەڵێت که لە هێرشە لەناکاوەکەی حەماسدا, ئامێرە کوشندەکانی دروستکراوی ڕژینی ئێران بەکارهێنراون.
ئایتای بلومنتال، ڕۆژنامەنووسی ئیسرائیلی لە بواری پیشەسازیی ئاسمانیدا، ڕایگەیاند: لە هێرشە لەناکاوەکەی حەماسدا، لە ئامێرە کوشندەکانی دروستکراوی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران کەڵک وەرگیراون، کە بۆ سیستەمی ئەمنیەتی نەناسراو بوون.
لە نێوانیاندا بۆمبی سووتەمەنی ئاسمانی - تەرمۆباریک - بەکارهێنراوە، کە دوای تەقینەوە دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە پلەی گەرمی زۆر بەرزدا.
هەمان ئەو بۆمبانە لە یەکەم هێرشی شەڕدا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانەوە خراونەتە خوارەوە کە بوونەتە هۆی سووتانی ئۆتۆمبێل و تانکە سەربازییەكان.

7 مانگ و 6 ڕۆژ و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

حەماس بۆ هێرش کردنە سەر ئیسرائیل ئامێرە کوشندەکانی ئێرانی بەکار هێناوە

حەماس بۆ هێرش کردنە سەر ئیسرائیل ئامێرە کوشندەکانی ئێرانی بەکار هێناوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن