دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیانی مێهراب کووشا دوای تەقەکردن و ڕفێندرانی لە مەترسیدایە

گیانی مێهراب کووشا دوای تەقەکردن و ڕفێندرانی لە مەترسیدایە
دەنگی خەباتی کوردستان

مێهراب کووشا، لاوێكی تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی شاری کارزان سەر بە پارێزگای ئیلام دوای تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریست و بەناو ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران، بەسەختی بریندار کراوە و گیانی لە مەترسیدایە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، مێهراب کووشا، خەڵکی شاری کارزان لە یەکێک لە جاددەکانی شاری کارزانی پارێزگای ئیلام بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی وەزارەتی ترۆریستی ئیتلاعاتی ڕژیم, بریندار و پاش گرتنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوه.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مێهراب کووشا لە حاڵێکدا کە ڕانی بە سەختی بریندار كراوە، لەلایەن هێزە ترۆریستەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم بەبێ گوێی دان بە برینداری ک هەوڵ بۆ چارەسەری دەرمانی نابراو, بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەدواداچوون لەسەر دۆخی مێهراب کووشا دوای برینداری و بەندکرانی، ئاکامێکی نەبووە و هەتا ئێستا، هیچ زانیارییەک لە دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.

6 مانگ و 6 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گیانی مێهراب کووشا دوای تەقەکردن و ڕفێندرانی لە مەترسیدایە

گیانی مێهراب کووشا دوای تەقەکردن و ڕفێندرانی لە مەترسیدایە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن