دووشه‌مه‌‌ 

24 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

٢٠ی نوامبر رۆژی جیهانی منداڵانە

٢٠ی نوامبر رۆژی جیهانی منداڵانە
xebatmedia.com

ئەفسانە ڕەحیمی

٢٠ی نۆڤامبری هەر ساڵێک  وەک ڕۆژی جیهانی منداڵان دیاریکراوە. پاراستن و پارێزگاری لە ماف و ئازادیەکانی منداڵان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە و دوور لە توندوتیژی و چەوسانەوە. ئەرکی سەر شانی هەر مرۆڤێکی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕ و تێکۆشەرە. 
منداڵان ڕوحێکی نەرم و نیانیان هەیە و هەستیارترین توێژی کۆمەڵگەن و وەک نەوەی داهاتوی هەر نەتەوەیەک کە بە دەستیان وڵاتێک بەرەو سەرکەوتنی بەچاو بەرن، چاویان لێ دەکرێت. ٥٥ ساڵ لەمەوپێش لە، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان جاڕنامەی مافەکانی منداڵ و پاشان کۆنفرانسی مافەکانی منداڵیان لە ساڵی ١٩٩٨ پەسەند کرد. بڕگەکانی ٥٤ مادەی ئەو ڕێککەوتننامەی لە ژوئن ١٩٩٠ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، و مافە مەدەنی و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی منداڵان دەخاتە ڕوو. مەبەست لە ڕۆژی جیهانی منداڵان تەنها جێژن گرتن  بۆ منداڵان نییە، ڕۆژی جیهانی بە گشتی دەرفەتێکە بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری و هۆشیاری لەسەر ئاستی جیهانی ئەم ڕۆژە و بۆ ئەوەیە مافی منداڵان وەبیربخەینەوە و لێیان تێبگەین و بیر لە چارەسەرێک بکەینەوە بۆ ئەو منداڵە بێتاوانانەی کە لە ئازار و توندوتیژییەکی زۆر بەرانبەریان دەکرێت. 
لە ئێران و لەژێر دەستی دەسەڵاتی ناکارامە و نا مەشڕوعی ئاخوندی منداڵانی بێ تاوان وەک هەموو توێژەکانی دیکەی ئەو وڵاتە دەچەوسێنەوە 
ڕەفتاری نامرۆڤانەی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە پێشێلکردنی مافی منداڵان لە جیهاندا بێ وێنەیە. منداڵان و کوڕان و کچان بە ئاشکرا لەبەردەم کۆمەڵگەی جیهانیدا بەند .  دەکرێن و شکەنجەی جەستەیی و دەروونی دڕندانەیان بەسەردا دەسەپێنرێت. مێژووی دەسەڵاتداری ئاخوندە جەللادەکان پڕە لە دژایەتی ئەم تۆێژە و هیچ چەشنە ئاسانکاریەکیان بۆ ئاسایش و ئەمنیەتیان دروست نەکردووە، تەنانەت ئەگەر ئەو منداڵە کچ بێت، هەر لە دەستپێکی ژیانی چارەنوسێکی دژواری بۆ ڕێک دەخەن کە خۆ دەرباز کردن لەو چارەنووسە ئەستەم و تاقەت پڕوکێنە.
لە ناڕەزایەتییە بەردەوامەکانی کوردستان و ئێران لە دوای شەهیدکرانی ژینا ئەمینی، ژمارەیەکی بەرچاو لە منداڵ بە تەقەی هێزە بەکرێگیراوەکانی حکوومەت و هێزە سەرکوتگەرەکان لە ئێران کوژران. هەموو ئەم منداڵانە بە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم یان بە تەقەی چەک یان لە ئەنجامی لێدان گیانیان لەدەستداوە. لە رێژە ئاماریەکان دا باس لەوە کراوە کە تا رۆژی ١١ی مانگی سەرماوزی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لانیکەم ٧٠ منداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ بە تەقەی راستەوخۆ یان لە ژێر کاریگەری شکەنجە و لێدان بە چەکی سارد و گەرم قوربانی دەستی تروریستە دڕندەکانی دەسەڵاتی ئاخوندی کراون.
ڕژیمی خوێنڕێژی ئاخوندی لە ماوەی ساڵانی حوکمڕانی ناشەرعی خۆیدا، بە ئاشکرا و بێ غیرەتانە مافەکانی مرۆڤی پێشێل کردووە و هەموو تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و نەتەوە جیاوازەکانی ئەنجامداوە. و لە کاتێکت دا کە کومەڵگەی جیهانی رۆژ لە دوای رۆژ بەها و بایەخی منداڵان بەرز دەنرخێنێت، لە ئێرانی داگیر کراو دا چەوساوە کردن و زۆڵم ستەم زۆرتر دەسەپێتە سەریان دا.

5 مانگ و 20 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

٢٠ی نوامبر رۆژی جیهانی منداڵانە

٢٠ی نوامبر رۆژی جیهانی منداڵانە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن