یه‌ک شه‌مه‌ 

9 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەستەی نوێ سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ٢٠ کەس و دامەزراوەی سەر بە سپا و وەزارەتی دیفاعی ڕژیم

بەستەی نوێ سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ٢٠ کەس و دامەزراوەی سەر بە سپا و وەزارەتی دیفاعی ڕژیم
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

دەفتەری داراییەكانی دەرەوەی وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا، زیاتر لە بیست کەس و دامەزراوەی بە تۆمەتی بەشداریکردن لە تۆڕەکانی ئاسانکاریی دارایی بۆ بەرژەوەندیی وەزارەتی دیفاع و لۆجستیکی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێرانی سزا دا.
لە ڕاگەیەندراوی ئەم وەزارەتەدا هاتووە کە كارمەندانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سپای ترۆریستی پاسداران و سپای ترۆریستی قودس بە دابینكردنی داریی بۆ چالاكییەكانی ناسەقامگیركردنی ناوچەكە و پشتیوانی لە چەندین گرووپی ترۆریستی لەوانە، حەماس و حیزبوڵڵا، بە ملیارەها دۆلار داهاتیان لە ڕێگەی فرۆشتنی کەلوپەلەوە دەستکەوتووە.
برایان ئی نیلسۆن، یاریدەدەری وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا بۆ ترۆریزم و هەواڵگریی دارایی وتی: سپای ترۆریستی پاسداران و سپای ترۆریستی قودس و بەرپرسی گشتیی هێزە ترۆریسته چەکدارەکان کە لە بەشداریکردن لە پلانە داراییە نایاساییەکان بە مەبەستی بەدەستهێنانی داهات بۆ پەرەپێدانی شەڕ و ئاڵۆزی و تیرۆر لە سەرتاسەری ناوچەكە بەردەوامن. 
ناوبراو هەروەها وتی: ئامریکا پابەندە بە 
ئاشکراکردنی ئەندامانی چەكداری ڕژیمی ئاخوندی ئیران و هاوبەشەکانی لە دەرەوەی وڵات بۆ تێکدانی سەرچاوە گرنگەكانی ئەو داهاتە.
ناوی بەشێک لە کەس و کۆمپانیا سزادراوەکان بریتین لە: کۆمپانیای وزەی سێپهەر، مەجید ئەعزەمی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای وزەی سێپهەر و بەرپرسی وەزارەتی نەوت،
ئیلیاس نیرومەند تووماج، کارمەندی 
کۆمپانیای وزەی سێپهەر، کۆمپانیای پیشروی بازرگانی, بەهۆی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای وزەی سێپهەر، عەبد ئەلجەواد عەلەوی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای پیشروی بازرگانی،
دوو کۆمپانیای هۆنگ کۆنگ و هەشت کۆمپانیای ئیمارات و دوبەی بەهۆی هاوبەشیکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی سێپهەر و پیشرو سزایان بەسەرداسەپێنراوە.
کۆمپانیایەک کە بنکەکەی لە ئیماراتە و بەڕێوەبەری جێبەجێکار و کارمەندێکیان بەهۆی دابینکردنی ئاسانکاریی دارایی بۆ سپای ترۆریستی قودسی پاسداران سزا دراون.
هەروەها سێ کۆمپانیای سەنگافوری و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئانا بەهۆی هاوکاری لەگەڵ تاقمی ترۆریستی سپای پاسداران سزا دراون.

4 مانگ و 28 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەستەی نوێ سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ٢٠ کەس و دامەزراوەی سەر بە سپا و وەزارەتی دیفاعی ڕژیم

بەستەی نوێ سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ٢٠ کەس و دامەزراوەی سەر بە سپا و وەزارەتی دیفاعی ڕژیم



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن