شه‌ممه‌ 

8 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

١٤ ئەندامی دوو حیزبی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئامریكا داوایان لە كانادا كردووە سپای پاسداران وەك تیرۆریست بناسێنێ

١٤ ئەندامی دوو حیزبی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئامریكا داوایان لە كانادا كردووە سپای پاسداران وەك تیرۆریست بناسێنێ
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

١٤ ئەندامی دیموكرات و كۆماریخوازەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئامریكا لە نامەیەکدا بۆ جاستین ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کانادا، داوایان لەو وڵاتە کردووە، سپای پاسداران كە لە کانادا چالاكیی هەیە، بخاتە لیستی ڕێکخراوە ترۆریستییەکانەوە.
ئەم نوێنەرانە بە ئاماژەدان بە 
هەوڵەكانی ئەم دواییەی کانادا لە قەدەغەکردنی ڕۆیشتنی بەرپرسانی ڕژیم بۆ ئەو وڵاتە و لێکۆڵینەوە لە دیپۆرتکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕژیم  ئێران لە کانادا، ئاماژەیان بەوە کرد کە هێرشی ١٥ ڕەزبەری حەماس بە پشتیوانی دەسەڵاتدارنی ئێران, بۆ سەر ئیسرائیل هەوڵەكان لە لە دژی ڕژیمی ئاخوندی پێویستتر دەکات.
واژۆکارانی ئەم نامەیە ڕایانگەیاند: کانادا بەبێ بە ترۆریست ناساندنی سپای پاسداران ناتوانێت بە تەواوی ڕووبەڕووی چالاکییە وێرانکەرەکانی ڕژیم ئاخوندی  لە سەرانسەری جیهان بێتەوە.
ئەم نامەیە بە وریایی دان بەوەی کە سپای پاسداران بە لەنێوبردنی ئیسرائیل و لاوازبوونی بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئەمریکا و کانادا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پابەندە، پێداگری لەوە کردووەتەوە کە کارلێکردن و سازان لەگەڵ ڕژیم ئاخوندی هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتە تێکدەرەکانی ڕژیمی ئێران ناکات.

4 مانگ و 11 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

١٤ ئەندامی دوو حیزبی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئامریكا داوایان لە كانادا كردووە سپای پاسداران وەك تیرۆریست بناسێنێ

١٤ ئەندامی دوو حیزبی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئامریكا داوایان لە كانادا كردووە سپای پاسداران وەك تیرۆریست بناسێنێ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن