دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانی ئێرانیانی ئازاد دژ به‌ ڕژیم له ستۆکهۆڵم

خۆپیشاندانی ئێرانیانی ئازاد دژ به‌ ڕژیم له ستۆکهۆڵم
هه‌واڵنێر ئارێز

ئێمە وەکوو سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە مەیدانی خەبات دژ بە رژیمی دیکتاتۆری و مەزهەبی ئاخوندی لە ئێران زیاتر لە چل ساڵە بە کردەوە لە مەیدانی خەبات و شۆرشدا

رۆژی شەممە 20ی ژولای 2019 بەرامبەر بە 29ی پووشپەڕی 1398، لەسەر بانگهێشتی سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران و شۆرای مقاومەت ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسان و ئەندامانی سازمانی خەبات لە وەڵاتانی سکاندیناوی بەشداریان لە کۆبوونەوەیەکی بەرینی جەماوەری کرد کە بۆ پشتیوانی لە خەبات و خۆراگری خەڵکی ئێران و بزوتنەوەی شۆرشگێڕانە تا روخانی دەسەڵاتی ئاخوندی. لەو گۆدبوونەوە جەماوەریەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی سیاسی و ئەندامانی پارڵمانی وەڵاتانی سکاندیناوی بەشدار بوون و وتاریان پێشکەش کرد، پشتیوانی خۆیان بۆ خەباتی رەوای خەڵکی ئێران لە پێناو روخان و نەمانی رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی و بەرنامەکانی شۆرای ملی مقاومەت و خانم مریەم رەجەوی دووپات کردەوە و داوایان لە وەڵاتەکانیان کرد کۆتایی بێنن بە پشتگوێ خستنی ویستی خەڵکی ئێران بۆ ئازادی و سیاسەتی قازانج خوازی لەگەڵ رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی. ئه‌‌‌و خوازیاری پشتیوانی و بە رەسمی ناسینی شۆرای ملی مقاومەت وەک تاکە ئاڵترناتیوی دیموکراتیکی رژیمی ئێران بوو. کاک رێبواری حوسێنی ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات وتارێکی بە هەردوو زمانی فارسی و کوردی پێشکەش کرد. بەرێزیان لە وتەکانی دا تیشکی خستەسەر سیاسەتەکانی سازمانی خەبات دژ بە رژیمی ئاخوندی و وتی: ئێمە وەکوو سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە مەیدانی خەبات دژ بە رژیمی دیکتاتۆری و مەزهەبی ئاخوندی لە ئێران زیاتر لە چل ساڵە بە کردەوە لە مەیدانی خەبات و شۆرشدا بووین و هەین لەسەر خەبات و هاوئاهەنگی لەگەڵ ئێوە پشتیوانانی مقاومەتی ئێران شانازی دەکەین. ئێمە چل ساڵە بە تەواوی جیهان دەڵێین ئەو رژیمە دژی دیموکراسی، دژی ئازادی، دژی مرۆڤایەتی و ماڤی مرۆڤە و دەبێ بروا و دەبێ لە دژی خەبات بکرێ. ئێمە خەباتمان کرد و درێژەمان پێ داو هەتا رۆژی سەرکەوتن درێژەی پێ دەدەین. بەرێز حوسێنی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا روو بە وەڵاتانی ئوروپایی وتی: ئێوەی ئوروپایی لەگەڵ ئێمە دروشمتان دا، هاودەردیتان لەگەڵ کردین، ئیتر کاتی ئەوەیە بە کردەوە پشتیوانیمان لێ بکەن، هەنگاوێک زیاتر لە دروشم هەڵێنن، لەم کاتەدا کە رژیمی ئێران لەسەر لێواری روخانە و جیهان پرۆتستۆی دەکات و وەک بوونەوەرێکی مەترسیدار لە قەفەسێکی بچوکیان هاویشتووە، رێکەوتن و وتووێژ و سات و سەودا جوێ لە کات کوشتن و پەشیمانی، ئاکامێکی نابێ. ئێمە رێبوارانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، قوتابی و شاگرد و رێبوارانی عەلمامەی نێوداری نەتەوەی کورد، مەرحوم مامۆستا سەید جەلال حوسێنین کە ئەمرۆ نۆهەمین ساڵی کۆچی دوایی بەرز رادەگرین و درود بۆ رەوانی پاکی، ئەو رێی خەباتی لە سەرەتاوە دژ بەو دەسەڵاتە تا ئاخر رۆژی سەرکەوتن نیشان داوین. دڵنیا بن ئێمە ئەگەر بە تەنیایش لە مەیدانی خەبات بمێنن، ئەو رێگەیە بە گیان و دڵ درێژە پێ دەدەین و پشتویانی مقاومەتی ئێران و رێی روخانی رژیم و دژی هەر جۆرە وتووێژ و موزاکرەیەک لەگەڵ ئەو رژیمە دەوێستینەوە. کاک رێبوار لە درێژەدا ئیشارەی بە خەبات و ماندوو بوونی نەتەوەی کورد کرد وتی: خەڵکی کورد بە درێژایی ئەم 40 ساڵە خەباتی کرد و خوێنی دا و ئەشکەنجەی بینی بەڵام کۆڵی نەدا. خەڵکی کورد پاداشی خەبات و خوێنی رۆڵەکانی بە دانیشتن و وتووێژ لەگەڵ دژمنانی میللەتەکەی ناوێ، خەڵکی کورد خەباتی دەوێ تا رۆژی روخانی ئەو دەسەڵاتە. ئێمە وەک ئەندام و لایەنگر و پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات، خەباتمان بۆ رزگاری گەلی کورد و بۆ بەدەستهێنانی مافی گەلی کورد لە چوارچێوەی ئێرانێکی دیموکراتیک کە جیوازی دەوڵەت لە دین، سێکۆلار و پارلەمانی کە مافی هەموو نەتەوەکانی ئێران وەک یەک بناسێ و هەموو ناوچەکانی ئێران وەک یەک چاو لێبکات، بۆ ئەوەش خەباتمان کردووە و خوێنمان بۆ داوەو خوێن دەدەین و خەباتی بۆ دەکەین.


4 ساڵ و 9 مانگ و 28 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خۆپیشاندانی ئێرانیانی ئازاد دژ به‌ ڕژیم له ستۆکهۆڵم

خۆپیشاندانی ئێرانیانی ئازاد دژ به‌ ڕژیم له ستۆکهۆڵم



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن