دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەری گەل شەهید عەلی سەعیدی

یادی سەروەری گەل شەهید عەلی سەعیدی
دەنگی خەباتی کوردستان

یادی سەروەران
یادی سەروەری گەل شەهید عەلی سەعیدی
سیامەند
ئەگەر لە دیمەنی ئاوایی ئۆغەڵ بڕوانین جوانیەكی سیحراویی گوند و مەڵبەندی كوردەواری و نیشتمانی ئازیزمان بەرچاو دەكەوێ‌. كاتێك دەبینین و دەڕوانین لە جوانی نیشتمان و داگیركراو و ژێردەستیی گەلەكەمان،ئەو كات زیاتر لە سەر بڕیاڕمان بۆ پارێزگاری لە نیشتمان و دانیشتوانی پێداگرتر دەبین.
ناكرێ‌ نەبم فیدات ئەی نیشتمانی جوانم 
دڵم بە بۆنی تۆ شاگەشكەیە ئەی ڕۆح و گیانم
 ئاسودە ناژیم كە ستەمگەر دەكات حوكمی غەدداری
گیانم فیداتە ئەی شیرینتر لە گیانم
بەڵێ‌ ڕۆڵە نەبەزو گیان لە سەر دەستەكانی كوردستان و خەباتكارانی ڕێگەی ئازادیی بۆ ڕماڵینی هێزی داگیركەرو بۆ نەهێشتنی ستەم و دیكتاتۆریی، لە ماڵ و ژیان و گیان دەبورێن. قارەمانەكان سەریان ناكەن نەویی و دەڵێن هەر دەبێ‌ گەل و ووڵات ئازاد ببێ‌. قارەمانەكان و فیداكارانی ڕێگەی ئازادیی و دیموكڕاسی و بەرابەریی ناسرەون تا ئەو كاتەی دەسەڵاتێكی ئازاد و خەڵك پەسەند حوكمی نیشتمانیان بكات و لە سایەی ئازادیی گەلی كوردو گەلانی ئێران بەختەوەر بن.
شەهید كاك عەلی سەعیدی كوڕی كاك عەبدوڵا خەڵكی ئاوایی ئۆغەڵ لە ناوچەی كێوی بڵووی بانە، لە بەهاری ساڵی 1360 كۆچی خۆری هاتە ڕیزی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات و دوای كۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی فێرگەی سیاسی نیزامی، چەكی پێشمەرگایەتی لە شان كردو لە بنكەی دێی سیاومە ئەركی سازمانی و كوردایەتی و ئازادیخوازیی لە بەرانبەر هێزی داگیركەرو دژیی گەلی ئاخوندیی درێژە پێدا.
بە داخەوە مەرگ رێگەی نەدا تا كاك عەلی زیاتر خزمەت بە گەلی بەش خوراوی كورد و نیشتمانی داگیركراومان كوردستان و سازمانی خەبات بكات و ئەو پێشمەرگە خۆنەویستە لە رۆژی ٣ی مانگی ١٠ ی ١٣٦٠ی كۆچی خۆری و لە كاتی ئەركی سازمانی و سەردانی خانەوادەكەی بۆ دێی ئۆغەڵ بە هۆی نەخۆشی و بە شێوەی لە ناكاو گیانی سپاردو رَۆحی بەرزی تێكەڵ بە كاروانی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری وكاروانی شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەبات و شەهیدانی شۆڕشی ڕەوا دژ بە دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندیی بوو.
هەزراران سڵاو لە ڕۆحی پاكی شەهید عەلی سەعیدی و شەهیدانی سەرفرازی سازمانی خەبات ی خوێناویی

3 مانگ و 28 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەری گەل شەهید عەلی سەعیدی

یادی سەروەری گەل شەهید عەلی سەعیدی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن