یه‌ک شه‌مه‌ 

9 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بە تاوان و جینایەتکاریی ئاخوندەكان شۆڕشی ڕەوای جەماوەر کۆتایی نایەت

بە تاوان و جینایەتکاریی ئاخوندەكان شۆڕشی ڕەوای جەماوەر کۆتایی نایەت
دەنگی خەباتی کوردستان

ئەفسانە رەحیمی

زیاتر لە چوار دەیەیە  دەسەڵاتی ئاخوندی دژەمرۆڤ لە ئێران بە بەردەوامیی، ترۆررو ئێعدامی ئازادیخوازانی وەک ئامرازێک بۆ بێدەنگی گەلانی ئێران بە کار هێناوەو وڵاتی ئێران لە پلەی یەكەمی وڵاتانی جیهاندایە كە زۆرترین ژومارەی ئیعدامی تێدا بەڕێوە دەچێ‌. 
تەمەنی پڕ لە جینایەتكاریی ئەو دەسەڵاتە، هیچ گومانێکی لە دڕندەیی و تاوانكاریی نەهێشتۆتەوەو ئەوەشی دەرخستوە کە ڕژیمی ئێران حوکمی ناڕەواو نامەشروعی تەنیا بە جینایەت و تاوانكاری درێژە پیی دەداو ئامادەنیە سەرەتایی ترین بنەماكانی ئازادیی لە ئێراندا كار پێی بكات. ڕژیمی ئێران دژی ئازادیی ژنان و پیاون بە گشتی هەموو کۆمەڵگەی ئێران بە گشتی و  کوردستانە بە تایبەت و بە دەسەڵاتی دڕندەو تاوانكارو بكوژیکوشتنی ئازادیخوازان لە جیهاندا ناسراوە. ڕق و کینەی ڕژیم بەرامبەر بە خەڵک لە کوردستان لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە خەڵکی کوردستان، هەر لە سەرەتای بە دەست گرتنی دەسەڵاتی ئێران لە لایەن ئاخوندەکانەوە، لە ڕاپرسی (جمهوری اسلامی اره یا نه)واتە بەڵێ‌ بۆ كۆماری ئیسلامی یا نەخێر، بەشداریان نەكردو بە كردەوە دەنگی نەخێر، ڕژیمی ئاخوندی یان بەرز كردەوە. لە دوای ئەو ڕاپڕسی گاڵتەجاریەش، خەڵكی كوردستان ناڕەزایەتی خۆیان بە شێوەی جۆراوجۆر دەربڕی و داوای مافه ڕەواكانیان کرد و هەر ئەوش بووە هۆی دڕندەیی زیاتری ئەو دەسەڵاتە نیسبەت بە نەتەوەیی کورد.
لەگەڵ فراوانبوونی ناره‌زایەتی و شۆڕشی جەماوەریی گەلانی ئێران، ڕژیم بە چەواشەکاری و لەژێر ناوی یاسای ئائینی و تۆمەتی ساختە، ژمارەیەکی زۆری لە لاوان لەسێدارەدا، بۆ ئەوەی ترس دروست بکات و جەماوەری مافخوزای كوردستان ناچار بکات دەست لە داواکاریەکانیان هەڵَگرن.
ڕژیمی دیكتاتۆریی ئاخوندیی لە درێژەی تاوانەكانی و بۆ بێ‌ دەنگ كردنی خەڵكی كوردستان، دەیان ژن و پیاوی ئازادیخوازی لە ماوەی سەرهەڵدانی شۆڕشی جەماوەریی ژینا،زیندانی و شکەنجەو لەسێدارەدا و بە ئاشکرا هەموو پێوەرەکان و بەها مرۆڤییەکان پێشێل كردو زۆر بێ‌ بەزییانە،کۆتایی هێنان بە ژیانی ئینسانەکانی بە مافی خۆیی زانی و دەزانێت.
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ و ئامارەکان، تەنیا لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا، ٩٠ زیندانی لەلایەن  ئەو ڕژیمە دیکتاتۆەوە لە سێدارە دراون. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ژمارەی زیندانیانی ئێعدام کراو لە ئێران گەیشتووەتە زیاتر لە ٧٠٠ زیندانی. هەر لە مانگی ڕابردوودا، لەسێدارەدانی محەمەد قەبادڵوو و فەرهاد سەلیمی و هەروەها لەسێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی کورد،مەترسی بۆ سەر گیانی زۆرێک لە زیندانیانی سیاسی و ئازادیخوازانی دیکەی لێکەوتۆتەوە.
 لە کاتێکدا کە سزای لەسێدارەدان لە جیهاندا بە کارێکی قێزەون و ناڕەوا دادەنرێت، بەڵام بەپێی بڕیاڕو بۆچوونی سیستمی ڕژیم، کارێکی باش و ئەرێنییە. 
سەرەڕای بەرز بوونەوەی ڕێژەی ئیعدام و جینایەت و تاوانكاریی لە ئێرانداو جەرگ سووتانی دایكان و باوكانێكی بێ‌ ژمار، دەركەوتوە كە لە سێدارەدان و شكەنجەو زیندانی كردن و بەندكردنی تێكۆشەران هەر وەك چۆن لە ساڵانی ڕابردوودا گاریگەریی لە سەر ڕەوتی خەباتی ئازادیخوازیی و مافخوزانە نەبووە، لە ئێستاشدا نەك هیچ کاریگەریی لە سەر ورەو باوەڕیی ئازادیخوازان و جەماوەر دانەناوە، بەڵکو بۆتە هۆی زیاتر بوونی ڕق و توڕەیی جەماوەرو بەرز بوونەوەی بڵێسەی ئاگری شۆڕشی ئازادیخوازیی لە ئێران و كوردستاندا. 
ئامادەیی جەماوەریی كوردستان لە مانگرتنەكان و لە كاتی بە خاكسپاردنی تێكۆشەران و لە بۆنە نیشتمانیەكاندا،سەرەڕای ئەو هەموو ئازار و مەینەتیە و ئەو هەموو فێڵ و دووڕووییە ڕژیم،دەریخست بزووتنەوەی ئازادیخوازیی بە هێزەو خەڵكی کوردستان و ژنان و پیاوانی کورد سەلماندیان کە چاوسورکردنەوەی ڕژیمی ئێران و ئێعدام و کوشتنی ژنان و پیاوان ناتوانێ پێش بە شۆڕشی ئازادیخوازیی خەڵکی کوردستان و گەلانی ئێران بگرێت و کوردستان  وەك هەمیشە مەڵبەندی گڕکانی شۆڕش و مافخوازییە تا سەركەوتن.

2 مانگ و 23 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بە تاوان و جینایەتکاریی ئاخوندەكان شۆڕشی ڕەوای جەماوەر کۆتایی نایەت

بە تاوان و جینایەتکاریی ئاخوندەكان شۆڕشی ڕەوای جەماوەر کۆتایی نایەت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن