یه‌ک شه‌مه‌ 

23 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی ڕێبەرایەتی سازمانی خەبات بە بۆنەی كۆچی دوایی كاك ئیبراهیم شكاك

پەیامی ڕێبەرایەتی سازمانی خەبات بە بۆنەی كۆچی دوایی كاك ئیبراهیم شكاك
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕێبەرایەتی سازمانی خەبات بە بۆنەی كۆچی دوایی كاك ئیبراهیم شكاك پێشمەرگەو كادری پێشووی سازمانی خەبات سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕێزیان دەكەن
شەوی چوارشەممە 9 ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲، كاك ئێبراهیم ڕەحمانی پێشمەرگەو كادری پێشووی سازمانی خەبات و برای شەهید كاك عەبباس شكاك، لەكاتی دیدارو سەردانی خزم و كەسەكانی لە شاری بانە، بە هۆی سەكتەی مێشك (سكتەی مغزی) كۆچی دوایی كرد.
كاك ئێبراهیم كە لە شاری ورمێ‌ نیشتەجێی بوو،لە پێشمەرگە ئازاو چاونەترسەكانی سازمانی خەبات بوو كە لە چەندین جەنگی گەورەی هێزی پێشمەرگەی سازمان لە ناوچەی بۆكان،ناوچەی سەردەشت،ناوچەی ڕەبەت،ناوچەی سەقز و بانە لە بەرانبەر هێزە داگیركەرەكانی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی بەشداری چالاكانەی هەبوو.
کاک بابەشێخ حوسەینی سكرتێری گشتی و ئەندامانی سەركردایەتی و هەموو ڕێبوارانی ڕێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی كاك ئیبراهیم شكاك سەرەخۆشی و هاوخەمی و پەژارەیان بە براكان و خوشكەكانی و خانەوادە بەڕێزەكەیان لە شاری ورمێ‌ و ناوچەی بانە،ناوچەی ڕەبەت و سەردەشت و هەروەها بە دادە مریەم ڕەحمانی و ئەندامانی دیكەی خانەوادەی لە وڵاتی سوئێد ڕادەگەێنن. 
دوامەنزڵی كاك ئێبراهیم بەهەشتی بەرین بێت 
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
دەبیرخانەی كومیتەی ناوەندی

پێنج شەممە 10ی رێبەندانی 1402 كۆچی خۆری

2 مانگ و 12 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی ڕێبەرایەتی سازمانی خەبات بە بۆنەی كۆچی دوایی كاك ئیبراهیم شكاك

پەیامی ڕێبەرایەتی سازمانی خەبات بە بۆنەی كۆچی دوایی كاك ئیبراهیم شكاك



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن