یه‌ک شه‌مه‌ 

23 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی دێرینی سازمانی خەبات لە ناوچەی بانە

کۆچی دوایی ئەندامێکی دێرینی سازمانی خەبات لە ناوچەی بانە
دەنگی خەباتی کوردستان

خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵی گەیشتوو ئەندامێکی دێرین و دڵسۆزی سازمانی خەبات لە گوندی بڵەسەنی ناوچەی بانە کۆچی دوایی کرد. 
ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٢ی هەتاوی کاک کەریم مورادی ئەندام و پێشمەرگەی هێزی بەرگری و دڵسۆز و وەفادار بە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران  لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. کاک کەریم یەکێک لە دڵسۆزانی ڕێبازی مامۆستا سەید جەلالی حوسەینی، کاک بابەشێخ و سازمانی خەبات بوو. 
کاک کەریم لە دوای ڕاپەرینەکانی ساڵی ۱۳۵۷ وەک هێزی بەرگری سازمانی خەبات ئەرکی پاراستنی نیشتمانی گرتە ئەستۆ و لە چەندین داستانی کەموێنە لە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان وەکوو پارتیزانێکی گورج و چالاک و دڵسۆز دەوری قارەمانانەی گێڕا. لە دوای داگیرکردنەوەی کوردستان لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی ئاخوندیەوە، کاک کەریم وەکوو ئەندامێکی دڵسۆز و وەفادار بە ڕێبازی سازمانی خەبات خەمخۆر و دەروەست مایەوە.
بەو بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەس و کار و دۆستانی کاک کەریم  لە بڵەسەن و ناوچەی بانە دەکەین و لەم خەم و ناخۆشیەدا خۆمان بە شەریک دەزانین.
خوای گەورە کاک کەریمی دڵسۆز و وەفادار بە ڕێبازی سازمانی خەبات بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و سەبر و خۆڕاگری و ئارامی بدات بە خانەوادە و کەس و کاری.

ناوەندی ڕاگەیاندنی سازمانی خەبات

2 مانگ و 1 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆچی دوایی ئەندامێکی دێرینی سازمانی خەبات لە ناوچەی بانە

کۆچی دوایی ئەندامێکی دێرینی سازمانی خەبات لە ناوچەی بانە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن