یه‌ک شه‌مه‌ 

9 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی ئافرەتێکی لاو لەگەڵ دایک و براکەی لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە

کوژرانی ئافرەتێکی لاو لەگەڵ دایک و براکەی لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

ئافرەتێکی لاو بەناو مریەم ڕەمزجوو، لەلایەن هاوسەری پێشووی کوژراوە. بکوژەکە هاوکات لەگەڵ کوژرانی خێزانی پێشووی، دایک و برای ناوبراویشی کوشتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، شەوی پێنج شەممە 24ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی،مریەم ڕەزمجوو، خوێندکاری ساڵی یەکەمی ڕادیۆئەنکولۆژی زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی کرماشان، لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە کوژرا.
تاوانبار لەدوای ئەوەی لەماڵی باوکی هاوسەری پێشووی بوو، بە چەک تەقە لە هاوسەری پێشوی و دایک و برایەکی ناوبراو دەکات و دەیانکوژێت.
ناوبراو لەدوای ئەنجامدانی تاوانەکە، شوێنەکەی جێی هێشتووە و دوای تێپەڕ بوونی چەند سەعاتێک گیرابوو.
جێی ئاماژەیە کە هەتا ئێستا وردەکاری لەسەر ئەوەی چی پاڵنەری کوشتنی ئەم سێ کەسە بووە لەبەردەست دانیە و ڕاگەیاندنەکانی ڕژیمیش تەنیا باسیان لە ناکۆکیەکانی پێشووی نێوان ئەم دوو هاوسەرە کردووە.
1 مانگ و 12 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی ئافرەتێکی لاو لەگەڵ دایک و براکەی لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە

کوژرانی ئافرەتێکی لاو لەگەڵ دایک و براکەی لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن