شه‌ممه‌ 

8 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی سەربازێکی کورد لە قتوور

کوژرانی سەربازێکی کورد لە قتوور
دەنگی خەباتی کوردستان

ئیدریس عەلیزادە تەمەن 20ساڵ و خەڵکی بەشی قتوور(کوتوول)سەر بە شاری خۆی لە کاتی تێپەڕاندنی دەورەی زۆری سەربازی، بەچەکی سازمانی لەنێو شوێنی سەربازی ڕژیم لەم شارەدا کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی سێشەممە 22ی ڕەشەمەی 1402ی هەتاوی، ئیدریس عەلیزادە، سەربازی کوردی خەڵکی گوندی میرعومەری سەر بە شاری کوتوول لە پادگانی سەربازی گوندی ڕازی ئەم شارە کوژراوە.
بەووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدریس لەدوای دەمەقاڵەی زارەکی، بەتەقەی ڕاستەوخۆی یەکێک لە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم و بە بەکار هێنانی چەکی ئەو ناوەندە کوژراوه.

1 مانگ و 11 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی سەربازێکی کورد لە قتوور

کوژرانی سەربازێکی کورد لە قتوور



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن