یه‌ک شه‌مه‌ 

9 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەپاندنی شەش ساڵ زیندانی ناڕەوا بۆ سەر ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی کاشان

سەپاندنی شەش ساڵ زیندانی ناڕەوا بۆ سەر ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی کاشان
دەنگی خەباتی کوردستان

عەلی مەسڵەحی، ڕۆژنامەنووسی دانیشتووی کاشانی سەر بە پارێزگای ئیسفەهان، لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم شەش ساڵ زیندانی تەعزیری ناڕەوا بەسەریدا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، لەم دواییانەدا عەلی مەسڵەحی، ڕۆژنامەنووس لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم لە کاشان بەکۆی گشتی شەش ساڵ و دوومانگ زیندانی ناڕەوای بەسەردا سەپا.
ئەم ڕۆژنامەنووسە بەتۆمەتی ساختەی سووکایەتی بە خامنەیی جەلاد 15مانگ و یەک ڕۆژ و بەتۆمەتی ساختەی تەبلیغات دژ بەڕژیم، 7مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی ناڕەوا بەسەریا سەپا کە ئەم سزایە بۆ ماوەی ٥ ساڵ هەڵپەسێردراوە.
شایانی باسە کە ناوبراو بە تۆمەتی ساختەی سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان بە ٣ ساڵ و ١ مانگ زیندان و بە تۆمەتی ساختەی بڵاوکردنەوەی درۆ کۆی گشتی چوار ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
 بەپێی یاسای تێکەڵکێش کرانی سزاکان، توندترین سزا کە یەکسانە بە سێ ساڵ و یەک مانگ زیندانی بۆ ئەم ڕۆژنامەنووسە جێبەجێ دەکرێت.
 عەلی موسلیحی لە ٢٩ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیرا و لە مانگی گەلاوێژ لە گرتووخانەی  ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیم لە کاشانەوە بۆ زیندانی ئەم شارە گواسترایەوە.  دواجار لە ١ی ڕەزبەر بەدانانی بارمتە تا کۆتایی ئیجرائات ئازاد کرا.

1 مانگ و 9 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەپاندنی شەش ساڵ زیندانی ناڕەوا بۆ سەر ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی کاشان

سەپاندنی شەش ساڵ زیندانی ناڕەوا بۆ سەر ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی کاشان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن