یه‌ک شه‌مه‌ 

9 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لەناوبردنی دارستانەکانی تۆنێکابۆن لەلایەن تۆڕەکانی مافیای زەوی ڕژیم

لەناوبردنی دارستانەکانی تۆنێکابۆن لەلایەن تۆڕەکانی مافیای زەوی ڕژیم
دەنگی خەباتی کوردستان

لە گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکراوەی لە گوندی لێشتو سەر بە پارێزگای تۆنکابۆن سەر بە پارێزگای مازەندەران نیشان دەدات کە لە ئەنجامی پڕۆژەی دەستبەسەرداگرتنی شاخ و زەویی ئەڵقەکانی مافیاکانی ڕژیم دارستانەکانی ئەم ناوچەیان بە تەواوی لەناو بردووە و دەستیان بەسەردا گرتووە.
 لەم دواییانەدا ئەم تۆڕە مافیاییە لە ژێر ناوی پرۆژەی پلاندانانی گەشتیاری دەستیان بەسەر، دارستانەکان و چەند سەد هێکتار زەوییەکی سەر بە خەڵکی گوندی حەلیمە جانی، ڕوودباری پارێزگای گیلاندا گرتوە.
 ئەم دزییە ئاشکرایانەی سامانە سروشتی و گشتییەکانی خەڵک لەم دواییانەدا لە ژێر ناوی پلان و پڕۆژەی یاسایی ئەنجام دەدرێن و یەکەی پاراستنی سامانە سروشتییەکان و هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسای ڕژیمی ئێران ڕەوانەی شوێنی جێبەجێکردنی ئەو جۆرە پڕۆژە وێرانکەرانە دەکرێن بە مەبەستی مامەڵەکردن لەگەڵ بەرخۆدانی ڕەوای خەڵکی ناڕازی.
جوێ لە لایەنی یاسایی، ئەم جۆرە کارانە دەبێتە هۆی زەوتکردنی موڵکی دانیشتووانی ناوچەکە، لە لایەنی ژینگەییەوە دەبێتە هۆی بڕینەوەی هەزاران دار و ڕووپۆشی سروشتی لەناو دەبەن.

1 مانگ و 3 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لەناوبردنی دارستانەکانی تۆنێکابۆن لەلایەن تۆڕەکانی مافیای زەوی ڕژیم

لەناوبردنی دارستانەکانی تۆنێکابۆن لەلایەن تۆڕەکانی مافیای زەوی ڕژیم



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن