شه‌ممه‌ 

8 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خۆکوژی پینەچیەکی پیرانشاری، دوای وێرانکردنی شوێنی کارەکەی 

خۆکوژی پینەچیەکی پیرانشاری، دوای وێرانکردنی شوێنی کارەکەی 
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳، باپیر خالیدی خەڵکی گوندی خوپار و دانیشتووی شاری پیرانشار، دوای ئەوەی بەرپرسانی گەندەڵی شارەوانی ڕژیم، شوێنی کارەکەی کە کانێکسێک بوو و وەک پینەچی کاری تێدا دەکرد تێشکن، بە هەوڵی خۆکوشتن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
 بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ئەم کرێکارە تەمەن ٣٨ ساڵە کە باوک و سەرپەرشتیاری تاقانە منداڵی کچەکەی بووە، بە چاک کردنەوە پێڵاو لە کانێکسێکی بچووک لە یەکێک لە شەقامەکانی پیرانشار بژێوی دابین دەکرد، کە بەرپرسانی گەندەڵی شارەوانی ڕژیم لە پیرانشار لەژێر ناوی، سەدی مەعبەر، شوێنی کارکردنی ئەم کرێکارەیان بەتەواوەتی وێران کردبوو و ئەو داهاتە کەمەی لە کاری پینەچیەتی پەیدای دەکرد لێ زەوت کردوون و ئەم کرێکاره زەحمەتکێشەش بەو هۆیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

1 مانگ و 3 ڕۆژ و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خۆکوژی پینەچیەکی پیرانشاری، دوای وێرانکردنی شوێنی کارەکەی 

خۆکوژی پینەچیەکی پیرانشاری، دوای وێرانکردنی شوێنی کارەکەی 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن