هه‌ینی 

21 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەروەری گەل شەهید سادق زەندی ناسراو بە(قانع)

سەروەری گەل شەهید سادق زەندی ناسراو بە(قانع)
دەنگی خەباتی کوردستان

یادی سەروەران
سەروەری گەل شەهید سادق زەندی ناسراو بە(قانع)
یادی سەروەران كۆڕێكە كە یادی شەهیدانی تێدا دەكرێ بۆ زیندوو كردنەوەی دڵانی مردوو. یادی سەروەران سروەی بەیانە و نمی بارانی بەهارییە كە لە دڵی مردووان وگیانی دەنگ پەڕیوان و ورە چوان دەبارێ، یادی شەهیدان داچڵەكێنی ئەوانەیە كە لە گوێی گا دا خەوتوون بە هەموو ڕوداوێك دەڵێن بەتوون. لە تەڕ خواردوویانە و لە وشكی نوستوون. یادی سەروەران، سەروەری سوور پۆش دێنێتەوە بەرچاو كە سەروەرانی دایكانی چاو بەگریان دەكەن، كە دایكان لەگەڵ هەنیسكان و فرمێسكی دڵۆپ دڵۆپ خوێنی سەر گۆنایان دەسڕنەوە و لێوی خۆیان بەددان دەپچڕێننەوە كە دوژمن خوێنی ڕوومەت نەبینێ و دەنگی شیوەن نەبیستێ. یادی سەروەران خوێنی سوور وسوێری شەهیدان بە برینی ساڕێژی شۆڕشگێران دا دەكا و دەكوڵێتەوە و سۆی دێنێتەوە، یادی سەروەران هەستان دەبزوێنێ و بەستان دەشكێنێ و بەندان دەپسێنێ. یادی سەروەران یادی شەهیدانە و پەیمان گرێدانە كە خوێنیان وشك نەبێتەوە و ڕێبازیان كوێر نەبێتەوە، بەتایبەت شەهیدێك كە برینی، برینی دڵانە پڕیشكی پەژارەی دەستە چیلەی كڵانە. دیارە بەڕێزی و زۆر ڕێزی، بۆ وێنە شەهیدێكی كەم وێنە كاك سادقی زەندی ناوی سازمانی(قانیع) پێشمەرگەی بەبیرو ژیرو لێزان و بە ئیمان و كادری بە باوەڕ و خوا پەرەست و بەبڕشت. شەهید قانع کوڕی بایز لە بنەماڵەیەكی هەژار لە دێی (خمانە)ی شارباژێری كوردستانی گەرمێن لە دایك بووە. لە ڕێکەوتی 1360 چەکی پێشمەرگایەتی لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات لە شان کرد. شەهید قانع لە فێرگەو قوتابخانەكانی كوردستانی گەرمیان دیپڵۆمی وەرگرتبوو. خوێندەوارێكی باش بوو. شەهید قانع باوكی لە بنەڕەت دا خەڵكی قورمێشی ناوچەی بۆكان بوو. بەو هۆیە دڵی بولای شۆڕشی كوردستانی ئێران چوو بوو. ئەوە بوو هاتە ناو كوردستانی كوێستان و هاتە ناو ڕیزی سازمانی خەباتەوە. شەهید قانع زۆر باوەڕی بە شۆڕشی كوردستان لەسەر ڕێبازی سازمانی خەبات هەبوو. تێكۆشانی لە ناوچەی گەوركی مەهابادو بۆكان ودۆڵی میرەدێ دەكرد. جوێ لەوە لەبەر بەرەكانی جەنگیش دا چاوی نەدەترسا. شەهید قانع یەكێك لە شەهیدانی ١٦ی خەكەلێوەیە، یەكێك لە كاروانی شەهیدانی یەك شەوە

1 مانگ و 9 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەروەری گەل شەهید سادق زەندی ناسراو بە(قانع)

سەروەری گەل شەهید سادق زەندی ناسراو بە(قانع)



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن