هه‌ینی 

21 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەری گەل شەهید عوسمان عەبوو

یادی سەروەری گەل شەهید عوسمان عەبوو
دەنگی خەباتی کوردستان

یادی سەروەران

یادی سەروەری گەل شەهید عوسمان عەبوو

شەهید عوسمان ساڵی ۱۳۴۵ لە گوندی ئاختەتەری ناوچەی بۆكان لە دایك بووە.
خانەوادەی كوردی كورد پەروەری شەهید عوسمان لە ژیانی نەدارانە و كوردانەدا بۆ بێشكەی عاملاندن و زانكۆیی بارهێنانی شەهید عوسمان، دەرسی خۆڕاگری لە بەرانبەر هەر كۆسپێك دا فێری كرد. شەهید عوسمان هێشتا لاوێكی كەم تەمەن بوو دەیویست باشتر هۆی بنەڕەتی كەماسیەكانی كۆمەڵگەکەی بناسێ و بزانێ چین و چۆن لەناو دەچن. بە داخەوە شەهید عوسمان نەیتوانی بە شێوەی پێویست لە خوێندن ومەدرەسە كەڵك وەرگرێ و گەشە بکات. بەڵام هەر بە تاسەی زانستەوە بوو. لە ساڵی ۱۳۵۹ دا ڕیزی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات وەك ڕیزێكی پاك و پڕ لە فیداكاری بۆ بەربەرەكانی داگیركەرانی كوردستان هەڵبژارد و چەكی شەرەفی كردە شان. ئەوجا زانی ئەوەیە خەبات دژی ملهۆر و داگیركەر و چەوسێنەر هەروەها زانی  مەدرەسەیەكە بۆ خۆێندنی دەرسی ژیانی ئازادانە و ڕزگاریخوازی و خزمەت بە نیشتمان و نەتەوە . شەهید عوسمان سازمانی خەباتی خۆش دەویست، وای خۆشدەویست كە ئامادە بوو "بۆ پاراستن  و مافی سازمانەكەی بەگژ هەر چەشنە بەرچاو تەنگێك دا بچێتەوە"ئەو ووشانە لە دەمەتەقەی  نێوان شەهید عوسمان و شەهید حەسەن ساڵحی ناسراو بە بازوكا بوو. دوای شەهادەتی پڕ لە شانازی ئەو دوو شەهیدە سەرەڕای هەموو فیداكاریەكانیان، ئەو مەبەستەیان باشتر دەسەلماندو و لە سەر دڵانیان چەسپاند.، شەهید عوسمان قوتابیەكی مامۆستا سەیید عەبدوڵا وریا بوو، لە سەفەری شانازی خولقێنی یەك شەوەدا لێی جیا نەبۆوەو و لەگەڵی ڕۆیشت بەرەو مەنزڵی دوایی و لە ڕۆژی ۱۶ی خاكەلێوەی ساڵی ۱۳۶۱ی كۆچی خۆری دا لە دوای شەڕێكی سەخت و خوێناوی لەگەڵ دژمنانی لە مێژینەی كورد دا شەهید بوو. چرایەكی دیكەشی  خستە ڕێگای دوورودرێژی سازمانی خەبات و خەباتگێران.

بەرز وبەرێز بێ یادی شەهید عوسمان عەبوو و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی

1 مانگ و 9 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەری گەل شەهید عوسمان عەبوو

یادی سەروەری گەل شەهید عوسمان عەبوو



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن