هه‌ینی 

21 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەروەرانی گەل: شەهیدان محەممەد خالیدی و محەممەد ڕەسوڵی ( شێنانی) 

سەروەرانی گەل: شەهیدان محەممەد خالیدی و محەممەد ڕەسوڵی ( شێنانی) 
دەنگی خەباتی کوردستان

یادی سەروەران 


سەروەرانی گەل: شەهیدان محەممەد خالیدی و محەممەد ڕەسوڵی ( شێنانی) 
دەفتەری سەروەران پەڕتوكێكی زێڕینە كە هەزاران داستانی شیرین وتاڵ و كارەساتی ڕۆژانی هەور و ساماڵی لە ناو ماڵی لاپەڕە پڕ لە كارەساتە سەر سووڕهەێنەرەكانی خۆی تۆمار كردووە كە هەر وشەیەكی یادی شۆڕە سوارێكە و هەر پێستێكی دیمەنی دەردی هەژارێكە. دێرەكانی پێنووسیان  لێنەدراوە و بە پەنجەی هیچ نووسەرێك نە نەخشاوە، بەڵكو لە ناخی دەریای تاریكی شەوی رەشی بێ بەشیدا بە دەستی بەهێز و پیرۆزی خەبات، لە بەر گڕی ئاگری ڕوناكی شۆڕشدا پیت بە پیت دێڕبە دێڕ بە نوكی فیشەکی گەرمی خەباتگێڕان نووسراوە و لە سەر رووپەڕی دڵی خاوێنی خاوەن هەستان چاپ كراوە. گەرماو سەرماو با و باران و دەستی نەگبەتی زۆرداران ناتوانێ پیتێك كاڵ وەکا. وشەكانی بڵێسەی ئاگری فیداكارین، فیداكاری بۆ ڕزگارین پیتەكانی سكاڵای دیلی و هەژارین. ڕستەكانی بە گڕی شۆڕش داڕێژراون، بە خوێنی شەهید سوور كراون، نوختەكانی ئەسرینی گەشی خوێنن. پەڕەكانی گەلێك ڕازاوە و ڕەنگینن، ئەو پەڕتووكە قەت كۆن نابێ، هەر تازەیەو تا دنیا بێ تێ گەیشتن و پێگەیشتن و خەبات لە پێناو سەربەستی و نەبەزی  ڕاناوەستێ، هەمووی مانای ئەو پەرتوكەن، پەرتووكی یادی سەروەران، یادی سەربەرزی نەمردوو، یان بڵێن بە مردوو زیندوو... با وەك هەموو جارەكانی پێشوو یادی دوو شەهیدی كوردستان بكەینەوە. 
یادی كردەوەكانیان، یادی بیروباوەڕ و بڕیاریان، یادی لە خۆبردووییان، یادیان زیندوو بكەینەوە بە درێژایی ڕێگەیان، بە دەرس وەرگرتن لە كردەوەیان. با یادیان زیندوو بكەینەوە هەر وەك بۆ خۆیان زیندوون و جێگەیان ناو دڵی نەتەوەكەمانە. چونكە شاعیری كورد دەڵێ: 
پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتن شیوەن و گرین، نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا دەژین. 
دەزانین لە كۆڕی یادی سەروەراندا هەمووتان لە گەڵمانن، هەموو ئەوانەی خاوەن باوەڕن، خاوەن هەستی نیشتمان  پەروەرین، هەموو ئەوانەی ئەوینداری ئازادی و سەر بە خۆیین. چونكە یادی سەروەران یادی ئەوانەیە كە لە حەستەمترین هەل و مەرجدا  شەرەفی نەتەوەكەیان پاراستووە و سەنەدی بوون و مافی نەتەوەكەیان بە خوێن نووسیوە. بە داگیركەرانی كوردستانیان سەلماندوە كە پارێزەری ئەو ئاو و خاكەن و هەموو ئاكامێكی تاڵ و هەموو چەرمەسەرییەك لە پێناو ویستی گەل و ئامانجەكەیاندا وە خۆدەگرن. هەر سەربەرز دەمێنن و هەر سەربەرز دەمرن. فیداكاری لە پێناو ویستی نەتەوایەتیدا تایبەت نەبووە بۆ چینێكی جیا لە كوردستاندا. بەڵكو هەموو چینەكانی خەڵكی كوردستان بێ بەشی و هەژاری خۆیان لە پێشێل بوونی مافی نەتەوایەتیدا دیوە و دەبینن و هەموو تێكڕا خەباتیان بۆ كردوە. شەهید محەممەد خالیدی و شەهید محەممەد ڕەسوڵی ( شێنانی ) دوو فیداكاری ڕێی ڕزگاری و ئاوەدانی كورد و كوردستان بوون كە وێڕای ٥ هاوباوەڕیان لە ڕۆژی ١٦ی خاكەلێوەدا لە ( یەكشەوەی )  بۆكان مەلی سركی ڕۆحی پاكیان لە قەفەزەی سینەی ساف و بێ كینەیان هەڵفڕی، لە گوڵزاری باغی بەهەشتی  شەهیدان دا لە سەر چڵە پۆپەی شەرەف و شانازی  نیشتنەوە.

هەزران سڵاو لە یادو ناوی هەردوو شەهید و سەرجەم شەهیدانی کوردستان

1 مانگ و 5 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەروەرانی گەل: شەهیدان محەممەد خالیدی و محەممەد ڕەسوڵی ( شێنانی) 

سەروەرانی گەل: شەهیدان محەممەد خالیدی و محەممەد ڕەسوڵی ( شێنانی) 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن