یه‌ک شه‌مه‌ 

16 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

زیاد کرانی فشار بۆ سەر خوێندکارانی کچی زانکۆی سنە

زیاد کرانی فشار بۆ سەر خوێندکارانی کچی زانکۆی سنە
دەنگی خەباتی کوردستان

لە درێژەی سەرکوتی دڕندانەی ژنان لە لەلایەن ڕژیم بە توندتر کردنی ڕیساکانی حیجابی زۆری، فشاری هێزە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنییەکانی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە لەسەر کچە خوێندکارەکانی ئەم زانکۆیە لەژێر ناوی ئەوەی پێی دەوترێت "جلوبەرگی شیاوی خوێندکاران"، زۆر زیادی کردووە.
ئەم سەرکوتە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن بەکرێگیراوەکانی حەراستی ڕژیم لەو زانکۆیە بۆ کۆنترۆڵکردنی جلوبەرگی کچە خوێندکارەکانی زانکۆی کوردستانی سنە توندتر بووەتەوە و تەنانەت کۆمەڵێکی زۆر لە خوێندکارانی ئەم زانکۆیە ڕووبەڕووی چەندین جار ئاگادارکردنەوە و هەڕەشە بوونەتەوە.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، کۆمەڵێک لەو خوێندکارانە هەڕەشەی دەستبەسەرداگرتنی کارتی خوێندکاری و دەستپێڕانەگەیشن بە کەرەستە و کەلوپەلی پێویستی خوێندن لێیان کراوە و تەنانەت بەهۆی ئەوەی لە خەوتنگەش کە لە ڕووی ڕەگەزیشەوە شوێنێکی بەتەواوەتی جیا و تایبەت بە کچانە، بە بیانوی ڕەچاونەکردنی یاسای داسەپاوی حیجابی زۆری لەلایەن سەرپەرشتیاری خەوتنگەوە ئاگادار دەکرێنەوە و لە شوێنی پشووشدا دەستوەردان لە کاروباری تاکەکەسیی خوێندکاراندا دەکەن.

18 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زیاد کرانی فشار بۆ سەر خوێندکارانی کچی زانکۆی سنە

زیاد کرانی فشار بۆ سەر خوێندکارانی کچی زانکۆی سنە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن