یه‌ک شه‌مه‌ 

16 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

زۆرتر کرانی سەرکوتی رژیم لە ژێر ناوی پۆلیسی رەوشت 

زۆرتر کرانی سەرکوتی رژیم لە ژێر ناوی پۆلیسی رەوشت 
دەنگی خەباتی کوردستان

زۆرتر کرانی سەرکوتی رژیم لە ژێر ناوی پۆلیسی رەوشت 

رژیمی ئاخوندی ئێران پاش شکەستێکی دیکە کە بۆ رێگری کردن لە بەڕێوەچوونی ڕێورەسمی نەورۆز لە خەڵک خواردی و بە ئامانج نەگەیشتنی پلانە تێکدەرەکانی بۆ ئاژاوەگێڕی و دووبەرەکێ دروست کردن لە نێوان خەڵکدا، ڕاگەیندراوێکی ڕاگەیاند و وتی ڕێساکانی حیجابی زۆری لە ڕۆژی ۲۵ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳ـەوە توندتر دەکات و بەپێی یاسا داسەپاوەکانی لەگەڵ خەڵک دا مامەڵە دەکات. ئەم ڕێکەوتە هاوکات بوو لەگەڵ هێرشی سەرنەکەوتووی ڕژیم بۆ سەر ئیسرائیل و بەڕێوە بردنی شانۆیەکی گەڵتەجاڕ کە تەنیا خەسارێکی زۆری بە خەڵکی ناوخۆی وڵات گەیاند و تەنانەت نرخی دوڵار تا ۷۰ هەزار تمەن هەڵکشا. 


لە ئیستادا ڕژیم بە توندوتیژی ڕەفتاری دڕندانە دووبارە خەریکی سەرکوتی خەڵکەو بۆ نمونە دەکرێ ئاماژە بە شارەکانی کوردستان و ئێران وەک سنە بکەین کە دوابەدوای ڕاگەیاندنی فەرماندەی ئێنتیزامی رژیم لە پارێزگای سنه بۆ هێنانەوەی دووبارەی"گەشتی ئێرشاد" بۆ نێو شەقامەکانی کوردستان، له چەند شەقامی ئەو شارەدا وەک بەردەم پارکی ئێستقلال و هەروەها بەردەم بانتا ئابیدەر، هێزە بەکرێگیراوەكان بۆ سەرکوتی خەڵک جێگیر کرابوون. هەروەها لە گرتە ڤیدیۆییە دەردەکەوێت کە بەکرێگیراوانی حکوومەت هەوڵی سەپاندنی حیجابی ئیجباری لە فەلەكەی یەکەمی تاران پارس دەدەن و ژنان بە لێدان و توندوتیژییەوە دەگرن، لە رەشت بینەری تێكهەڵچوونی خەڵك لەگەڵ ئەو هێزە سەركوتكەر كە بەهۆی حیجابی زۆریەوە ئەزیەت و ئازاری ژنان دەدەن، لە کرماشان، بەشێک لە پۆلیسە سەرکوتکەرەکان ویستیان ژنێک لەگەڵ خۆیان ببەن، بەڵام خەڵکەکە کۆبوونەوە و نەیانهێشت، خەڵک لەوێ دروشمیان دەوتەوە و رێگریان لە سەرکەتوو بوونی بەکرێگیراوان کرد، لە ویدیویەکدا بەکرێگیراوان هێرش دەکەنە سەر کچێکی تەنیا و ئەویش لە بێدەسەڵاتییان لە دوورەوە هاوار بۆ باوکی دەكات و داوای هاوکاری دەکات. کتێبفرۆشی "ژیرا" کە لەلایەن "ژینا مودەرس گورجی"، زیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکی مافی ژنان بەڕێوەدەبرێت، لەلایەن ئیدارەی موڵک و ماڵی رژیم لە شاری بە بیانوی رەچاو نەکرانی حیجابی زۆری سنەوە داخرا، ژمارەیەک لە دووکانەکانی کۆگای بازرگانی "بانتا ئابیدەر" شاری سنه بە بیانویی ڕەچاو نەكردنی حیجابی زۆری لەلایەن وەزارەتی شوێنەکانەوە داخران. وە بەپێێ هەندێک راپۆرتی سەرچاوە هەواڵیکان بەکرێگیراوە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بۆ ماوەی ۱۰ خولەک لەبەر چاوی خەڵکەوە لە خەدیجە مێهدی‌پوور، بەندکراوی سیاسی پێشوو خەڵکی شاری ئەیوان غەربی داوە و دواتر بۆ پۆلیسی سەرکوتی ڕژیم ڕاگوێزراوە و پاش دوو سەعات ڕاگیران و ئامادە نەبونی بۆ واژۆ کردنی بەڵێننامەی نووسراو، پاش واژۆکردنی بەڵگەی پشتڕاستکردنەوەی تەندروستیی خۆی ئازاد کراوە. ئەم فشارانەی رژیم لە کاتێکدایە کە شەهید کرانی ژینا ئەمینی لە لایەن پۆلیسی بەکرێگیراوی رەوشتی رژیم بوو وە بەو هۆیەوە شۆڕشی ژینا هەڵگیرسا و دەسەڵاتدارانی حکومەتی تا لێوارەکانی رووخان برد و دەسەڵات تەنیا بە زۆری سەرکوت توانیویەتی خۆی رابگرێت و ئێستاش بۆ کپ کردنی دەنگی نارەزایەتی خەڵک و سەرکوتی ئەو شۆرشە لە پەلەقاژەدایە کە بتوانێت کونترۆلی کۆمەلگە بەدەست بگرێتەوە.

18 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زۆرتر کرانی سەرکوتی رژیم لە ژێر ناوی پۆلیسی رەوشت 

زۆرتر کرانی سەرکوتی رژیم لە ژێر ناوی پۆلیسی رەوشت 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن