یه‌ک شه‌مه‌ 

16 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرش بۆ سەر ڕژیمی ئێران یاری منداڵان بوو وە ڕژیم وڵامی ناداتەوە

هێرش بۆ سەر ڕژیمی ئێران یاری منداڵان بوو وە ڕژیم وڵامی ناداتەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

پاسدار ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئێران کە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لە نیویۆرکە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئێن بی سی، وتی کە ڕژیم هیچ پلانێکی نییە بۆ وڵامدانەوەی هێرشەکەی هەینی کە دەگەڕێتەوە بۆ ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئیسفەهان نییە.
 لەم وتووێژەدا وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بە گاڵتە کردن بەو چەکە کە لە هێرشەکەی سەر ئیسفەهان بەکارهاتووە و وتی: ئەوەی لە هێرشی سەر ئیسفەهان بەکارهێنرا زیاتر لە یارییەکان دەچوو کە منداڵەکانمان یارییان پێدەکرد نەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
پاسدار ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەوە بدات کە ئایا ئیسرائیل لەپشت هێرشەکەی ئەم دواییەی وڵاتەکەیەوەیە یان نا وتی: تا هیچ هەڕەشەیەکی نوێ لەلایەن ئیسرائیلەوە دژی بەرژەوەندییەکانمان نەبێت، هیچ کاردانەوەیەکی نوێمان نابێت.

14 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرش بۆ سەر ڕژیمی ئێران یاری منداڵان بوو وە ڕژیم وڵامی ناداتەوە

هێرش بۆ سەر ڕژیمی ئێران یاری منداڵان بوو وە ڕژیم وڵامی ناداتەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن