دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەشداری سازمانی خەبات لە گردبوونەوەیەکی نارەزایەتی لە سپانیا

بەشداری سازمانی خەبات لە گردبوونەوەیەکی نارەزایەتی لە سپانیا

نوێنەری سازمانی خەبات لە سپانیا بەشداری لە گردبوونەوەیەکی نارەزایەتی دژ بە هێرشەکانی حکومەتی تورکیە بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا، کرد.

خەباتمێدیا: نوێنەری سازمانی خەبات لە سپانیا بەشداری لە گردبوونەوەیەکی نارەزایەتی دژ بە هێرشەکانی حکومەتی تورکیە بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا، کرد
رۆژی چوارشەممە 17ی رەزبەری 1398ی هەتاوی بەرامبەر بە 9ی ئۆکتۆبری 2018، کوردانی نیشتەجێی وەلاتی سپانیا بە هاوکاری چەندین چالاکی سیاسی سپانیایی لە شاری بارسێلۆنای هەرێمی کاتەلۆنیا، گردبوونەوەیەکی جەماوەریان دژ بە هێرشی حکومەتی تورکیە بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا بەرێوەبرد.
لەو گردبوونەیەدا کوردانی سپانیا هێرشەکانی تورکیەیان بۆ سەر خەڵکی سڤیلی کوردستانی سوریە مەحکوم و پرۆتستۆ کرد و داوایان لە حکومەتی سپانیا کرد ئەو کردەوە نامرۆڤانەیەی ئوردوغان دژ بە نەتەوەی کورد لە سوریە مەحکوم بکات و هەموو هەوڵێک بدات بۆ راگرتنی ئەو هێرشانە.
نوێنەری سازمانی خەبات لە سپانیا هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک لە دۆستان لەو وەڵاتە بەشداریان لەو گردبوونەوەیەدا کرد و دەنگی خۆیان خستەپاڵ دەنگی هەموو کوردێکی نەتەوەیی و ئازادیخواز و کردەوەکانی تورکیەیان مەحکوم کرد.


4 ساڵ و 7 مانگ و 8 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری سازمانی خەبات لە گردبوونەوەیەکی نارەزایەتی لە سپانیا

بەشداری سازمانی خەبات لە گردبوونەوەیەکی نارەزایەتی لە سپانیا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن