دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەشداری ئەندامانی سازمان لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە شاری برلین

بەشداری ئەندامانی سازمان لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە شاری برلین
کومیته‌ی ئه‌ڵمان

خەباتمێدیا: لە شاری برلینی پێتخەتی ئاڵمان گردبوونەوەیەکی جەماوەری لەلایەن کوردانی نیشتەجێ لە ئاڵمان دژ بە هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا بەرێوەچوو...

خەباتمێدیا: لە شاری برلینی پێتخەتی ئاڵمان گردبوونەوەیەکی جەماوەری لەلایەن کوردانی نیشتەجێ لە ئاڵمان دژ بە هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا بەرێوەچوو. رۆژی شەممە 12ی ئۆکتۆبری 2019 بەرانبەر بە 20ی رەزبەری 1398ی هەتاوی، کوردانی نیشتەجێی وەلاتی ئاڵمان گردبوونەوەیەکی جەماوەریان دژ بە هێرشی حکومەتی تورکیە بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا لە شاری بەرلین بەرێوەبرد. لەو گردبوونەیەدا کوردانی ئەلمان هێرشەکانی تورکیەیان بۆ سەر خەڵکی سڤیلی کوردستانی سوریە مەحکوم و بیرورای گشتی ئەلمانیان لە جینایەتەکانی رژیمی ترکیا ئاگادار کردەوە و هاوپشتی خۆیان بۆ بەرخودانی رۆژئاوای کوردستان دووپات کردەوە. شایانی گوتنە ژمارەیەک لە ئەندامانی سازمانی خەبات لە وەلاتی ئاڵمان بەشێوەیەکی چالاک لەو رێپێوان و گردبوونەوەدا بەشداریان کرد.


4 ساڵ و 7 مانگ و 6 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری ئەندامانی سازمان لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە شاری برلین

بەشداری ئەندامانی سازمان لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە شاری برلین



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن