دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی گردبونەوەیەکی جەماوەری لەشاری ستۆکهۆڵم دژبە پەلاماری تورکیە بۆسەر رۆژئاوا

بەرێوەچوونی گردبونەوەیەکی جەماوەری لەشاری ستۆکهۆڵم دژبە پەلاماری تورکیە بۆسەر رۆژئاوا

خەباتمێدیا: کوردانی نیشتەجێی سویید رێپێوان و گردبوونەوەیەکی جەماوەریان دژ بە هێرشی هێزەکانی تورکیە بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا بەرێوەبرد.

خەباتمێدیا: کوردانی نیشتەجێی سویید رێپێوان و گردبوونەوەیەکی جەماوەریان دژ بە هێرشی هێزەکانی تورکیە بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا بەرێوەبرد.
رۆژی شەممە 20ی رەزبەری 1398ی هەتاوی، کوردانی نیشتەجێی وەڵاتی سویید لە ستۆکهۆڵمی پێتەخت بە بەشداری هەزاران کەس، هێرشی هێزە جینایەتکارەکانی حکومەتی ئۆردوغانیان بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا بە توندی مەحکوم کرد.
لەو گردبوونەوە جەماوەریەدا کوردانی نیشتمانپەروەری سویید بە دانی دروشم و خوێندنەوەی پەیام پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی زۆرلێکراوی کوردستانی رۆژئاوا راگەیاند و پەلامار و جینایەتەکانی دەسەڵاتی تورکیەیان بە توندی مەحکوم کرد و داوایان لە حکومەتی سویید کرد پشتیوانی لە خەڵکی کورد لە رۆژئاوا بکەن و چاوپۆشی لە جینایەتەکانی ئوردوغان و دارودەستەکەی نەکەن.
شایانی باسە ژمارەیەک لە ئەندامان و دۆستانی سازمانی خەبات لە وەڵاتی سویید بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری ئەو رێپێوان و چالاکیە بوون و بە هەست و سۆزەوە پشتیوانیان لە براکانیان لە کوردستانی رۆژئاوا کرد.







4 ساڵ و 7 مانگ و 6 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچوونی گردبونەوەیەکی جەماوەری لەشاری ستۆکهۆڵم دژبە پەلاماری تورکیە بۆسەر رۆژئاوا

بەرێوەچوونی گردبونەوەیەکی جەماوەری لەشاری ستۆکهۆڵم دژبە پەلاماری تورکیە بۆسەر رۆژئاوا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن