دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پرۆتستۆی هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا لە شاری مالمۆ

پرۆتستۆی هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا لە شاری مالمۆ
په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌

کوردان و ئازادیخوازانی نیشتەجێی شاری مالمۆی وەڵاتی سویید بۆ جارێکی تر پەلامار و کردەوەکانی تورکیە لە کوردستانی رۆژئاوایان مەحکوم کرد.

پرۆتستۆی هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا لە شاری مالمۆی وەڵاتی سویید.



کوردان و ئازادیخوازانی نیشتەجێی شاری مالمۆی وەڵاتی سویید بۆ جارێکی تر پەلامار و کردەوەکانی تورکیە لە کوردستانی رۆژئاوایان مەحکوم کرد. رۆژی شەممە ١٩/١٠ /٢٠ ١٩ لە کاتژمێر ٣ ی دواینیوەرۆ بۆ جاری دووهەم لە شاری مالمۆ بە بەشداری کوردستانیان و ئازادیخوازانی نیشتەجێی شاری مالمۆ و دەورووبەری و خەڵکی لاوەکی و سویدی لە مەیدانی تری ئەنگەل گردبوونەوەو دەستیان بە رێپێوان کرد بۆ ماوەی زیاتر لە دوو سەعات رێپێوانەکە بە ناو شەقامەکانی شاردا درێژەی کێشا، لەم گردبونەوەیەدا بەشداربووان توورەیی و نارەزایەتی خۆیان دەربری دژ بە داگیرکاری و کوشتاری بە کۆمەڵی خەڵکی بێتاوانی رۆژئاوای کوردستان، لە هەمانکاتدا پشتیوانی هەمەلایەنەی خۆیان بۆ خەلکی ئەو بەشەی کوردستان دەربری. شایانی گوتنە ژمارەیەک لە ئەندامانی سازمانی خەبات لە شاری مالمۆ چالاکانە لەو رێپێوان و گردبوونەوەیە بە هەڵگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەشداریان کرد. لە دوای پەلامار و دەستدرێژیەکانی رژیمی تورکیە بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا لە زۆربەی پێتەختەکانی ئوروپایی و ئەمریکا کوردستانیان بە رێپێوان و گردبوونەوەی نارەزایەتی کردەوەکانی ئوردوغانیان مەحکوم کرد و داوایان لەو وەڵاتانە کرد بەر بە جینایەکانی رژیمی تورکیە لە کوردستانی رۆژئاوا بگرن و رێگە نەدەن خەڵکی مەدەنی و سڤیلی ئەو بەشەی کوردستان ئەو نارەوایەیان لێ بکرێ.



4 ساڵ و 7 مانگ و 10 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پرۆتستۆی هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا لە شاری مالمۆ

پرۆتستۆی هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا لە شاری مالمۆ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن