دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەشداری کومیتەی سویس لە کۆڕی ماتەمینی مامۆستا حەمید دەروێش

بەشداری کومیتەی سویس لە کۆڕی ماتەمینی مامۆستا حەمید دەروێش

خەباتمێدیا: لە وەڵاتی سویس کۆڕێکی ماتەمینی بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا حەمید دەروێش بەرێوەچوو.

خەباتمێدیا: لە وەڵاتی سویس کۆڕێکی ماتەمینی بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا حەمید دەروێش بەرێوەچوو.
رۆژی یەکشەممە 27ی ئوکتۆبری 2019 لە وەڵاتی سویس کۆڕێکی ماتەمینی بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا حەمید دەروێش کەسایەتی دیاری کوردستانی رۆژئاوا و سکرتێری پارتی دیموکراتی پێشوەرۆی کورد لە سوریە بەرێوەچوو.
کومیتەی سویسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران وێڕای بەشداری، لەلایەن بەرێز کاک ئازاد حوسێن زادە بەرپرسی کومیتەوە پەیامی هاوخەمی کومیتەی پێشکەش بەو کۆڕە کرد. لەو پەیامەدا کاک ئازاد پرسە و سەرەخۆشی سازمانی خەبات و کومیتەی سویسی بە خانەوادەی مامۆستا حەمید دەروێش و ئەندام و لایەنگرانی پارتی پێشوەرۆ راگەیاند.
مامۆستا حەمید دەروێش تێکۆشەرێکی دێرینی نەتەوەی کورد لە کوردستانی رۆژئاوا بوو کە خەمخۆر و داشداری بزوتنەوەی کوردستان لە بەشەکانی دیکەی کوردستان بەتایبەت لە کوردستانی ئێران بوو، کە بەداخەوە 24ی ئوکتۆبری 2019 لە شاری قامیشلۆ بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە گەل و نیشتمان کرد.


4 ساڵ و 6 مانگ و 21 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری کومیتەی سویس لە کۆڕی ماتەمینی مامۆستا حەمید دەروێش

بەشداری کومیتەی سویس لە کۆڕی ماتەمینی مامۆستا حەمید دەروێش



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن