پێنچ شه‌مه‌ 

3 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دۆزینەوەی حەب لەنێو هێندێک جۆری کەیک و بسکیت لە ئێران

دۆزینەوەی حەب لەنێو هێندێک جۆری کەیک و بسکیت لە ئێران

خەباتمێدیا: لە هێندێک لە پارێزگاکانی ئێران وەک پارێزگای سیستان و بەلووچستان،هورموزگان،قەزوین و ئازەربایجانی رۆژئاوا، لەنێو هێندێک جۆری کەیک و بسکیتدا

خەباتمێدیا: لە هێندێک لە پارێزگاکانی ئێران وەک پارێزگای سیستان و بەلووچستان،هورموزگان،قەزوین و ئازەربایجانی رۆژئاوا، لەنێو هێندێک جۆری کەیک و بسکیتدا حەب دۆزراوەتەوە و تەئکیدی لەسەر کراوەتەوە.
هادی بەهلوولی،بەرپرسی پشکنین و پێ ڕاگەیشتنی ژووری ڕێکخراوە مەدەنیەکانی سیستان و بەلووچستان،ڕۆژی پێنج شەممە 21ی سەرماوەز،لە وتووێژێک دا لەگەڵ هەواڵنێری ئیسنا،هەواڵی لە ناسینەوەی ئەو کەسانە دا کە ئەو جۆرە کەیک و بسکیتانەیان دابەش کردووە کە حەبیان تیکەڵ کراوە و کوتی نموونەگەلێک کە مەترسی ئەوەی لەسەرە کە حەبیان تێکرابێ‌، لە بازاڕەکاندا کۆکراونەتەوە و بۆ ناسینەوە براونەتە ژووری پشکنین. ناوبراو هەروەها کوتی ئەگەر جوابی پشکنینەکە نیشاندەری ئەوە بێت کە شتێکی تێدا بووە، ئەوا ئەو کەسانەی بوونەتە هۆکاری ئەم شتە ڕووبە ڕووی سزا دەبنەوە.
هەروەها لەپارێزگای کرمان، نزیکەی حەوت منداڵ بەهۆی خواردنی ئەو جۆرە کەیک و بسکیتانەی کە حەبیان تێکەڵ کراوە، مەسموم بوون.
لەلایەکی تریشەوە، کیانوش جەهانپوور،وتەبێژی رێکخراوی خۆراک و دەرمان،ئەو هەواڵانەی لەسەر دۆزینەوەی حەب لەنێو کەیک لە سیستان و بەلووچستان و هۆرموزگان، تەئید کرد.


4 ساڵ و 5 مانگ و 7 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دۆزینەوەی حەب لەنێو هێندێک جۆری کەیک و بسکیت لە ئێران

دۆزینەوەی حەب لەنێو هێندێک جۆری کەیک و بسکیت لە ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن