دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەردانی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆلای سازمانی خەبات

سەردانی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆلای سازمانی خەبات

خەباتمێدیا: رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 26/12/2019 شاندێکی پێوەندییەکانی حیزبی زەحمەتکێشان سەردانی پێوەندیی هەولێری سازمانی خەبات ی کوردستانیان کرد . شاندی حیزبی

خەباتمێدیا: رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 26/12/2019 شاندێکی پێوەندییەکانی حیزبی زەحمەتکێشان سەردانی پێوەندیی هەولێری سازمانی خەبات ی کوردستانیان کرد . شاندی حیزبی زەحمەتکیشان بە سەرپەرستی بەرێز کاک بێکەس قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پێوەندییەکان بە یاوەری شاندێکی ئەنجوومەنی گشتی سەردانی بنکەی پێوەندیی هەولێری سازمانی خەباتیان کرد و لە لایەن شاندێک بە سەرپەرستی بەرێز کاک شۆرش حاجی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پێوەندیی هەولێری سازمانی خەبات پێشوازییان لێکرا.
لەو دیدارە دۆستانەیە دا چەندین تەوەری گرینگی جێگەی بایەخی هەر دوولا ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا. دۆخی کورد بە گشتی و هەر کام لە پارچەکانی کوردستان و بابەتی یەکریزی و هەوڵدان لەو پێناوەدا بە تایبەتی لەنێوان شاندی دوو لایەن قسەوباسی لەسەر کرا.
لەکۆتایی دیدارەکە هەر دوو لایەنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لەسەر پێوەندیی و دۆستایەتی دوو لایەن پێداگرییان کردەوە.









 


4 ساڵ و 4 مانگ و 22 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەردانی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆلای سازمانی خەبات

سەردانی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆلای سازمانی خەبات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن