سێ‌شه‌مه 

1 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەان

یادی سەروەان

سەروەری گەل شەهید عەبدوڵڵا ئەحمەد پوور

سەروەری گەل شەهید عەبدوڵڵا ئەحمەد پوور
لە مەودای خەباتی خوێناوی و ڕاپەڕینی درێژخایەنی گەلە بە شخوراوەکەماندا تا بڕۆین دەبینین و دەبیستین، مێشک ـ ئەو مێشکانە خەریکن بە بیرکردنەوە لە ڕێبازی وەدەست هێنانی ئازادیدا زیاتر دەپڕژێن، خوێن ــ ئەو خوێنانەی کە ڕوونکەرەوەی ڕێگای پڕ لە هەڵدێر و لێژوهەوراز و نشێوی شۆڕشن زیاتر دەپڕژێن، جا هەر بەو پێیە دەڕوانینە ڕابردوو و ئێستای ڕێکخراوەکەمان کە تاقە هیوای خەڵکی کوردە بۆ ڕزگاری لە ژێر باری ستەمی چەند قاتی نەتەوایەتی و مەزهەبی و ئابووری و سیاسی و... شەهید عەبدوڵڵای ئەحمەد پوور کوڕی شا محەممەد لە ساڵی (1353) لە گەڕەکی خواروی شاری بانە لەدایک بوو، لە شەش ساڵی نێردرایە بەرخوێندن و دەورەی ڕاهنمایی بە سەرکەوتوویی تەواو کردو لە ساڵی (1366) دا جاری یەکەم هاتە ڕیزەکانی سازمانەوەو دوای ڕوون کردنەوەی نێردرایەوە بۆ ناو شار و کاری تەبلیغی و تەشکیلاتی پێ سپێڕدرا. لە بەهاری ساڵی(1370) دوای ئەوەی ئاشکرا بوو چی تر نەیتوانی لەناو خۆدا کار بکات، هاتە ڕیزی پێشمەرگایەتی و دوای تەواوکردنی دەورەی نیزامی و پێشمەرگایەتی وەک کادری سیاسی لە مەڵبەندی یەکی سازماندا کاری پێ سپێڕدرا. کاک عەبدوڵڵا لەبەر دڵسۆزی بۆ سازمان و ئیمانی پتەوی بە موبارزە، پلەکانی بەرپرسیارەتی یەک لە دوای یەک دەخرایە ئەستۆ لە هەر ئەرکێکی نوێدا لێوەشاوەیی و کارزانی خۆی نیشان دەدا. لە مەیدانی کاری نیزامی دا کاک عەبدوڵڵا قارەمانێکی کەم وێنەی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هێزەکانی دوژمن بوو. لە زۆر عەمەلیاتی گەورە دا بەشداری بەرچاوی هەبوو شەهید عەبدوڵڵا لە هاوینی ساڵی 1375دا بە دوای گیرانی کۆنفرانسی گەورەی سازمان بە مشاوەری کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا و لەو پلەیەشدا کاک عەبدوڵڵا پاکی و لێهاتووی خۆی بۆ هەڤاڵان وسازمان دەرخست. هەروەها کاک عەبدوڵڵا کادرێکی لێوەشاوەی دەنگی خەبات بوو. ئەرکی قورسی بێژەری ئەنجام دەدا. لە ساڵی 1377 داو لە کۆنفرانسی بەرینی سازماندا وەک ئەندامی کومیتەی ناوەندی سازمان لە لەلایەن زۆرینەی ئەندامانی کۆنفرانسەوە هەڵبژێردرا. کاک عەبدوڵڵا لە دوای هەڵبژاردنی بە ئەندامی کومیتەی ناوەندی، ئەندامیەتی لە بەشی گشتی پەیوندییەکانی سازمان پێ سپێردرا و لەو ئەرکەشدا لێوەشاوەیی خۆی بە هەڤاڵان و دۆستانی نیشاندا. زۆر بەداخەوە مەرگی مەودای نەدا تا ئەو هەڤاڵە بەنرخە زیاتر خزمەت بە گەل و سازمانی خەبات بکا بە داخێکی گرانەوە لە شەوی (12/ڕێبەندان/1377) دا بەهۆی کارەساتێکی دەستە زیندوو گەیشتە دەرەجەی شەهادەت و ئەرکی موبارەزەی بۆ هەڤاڵانی بەجێهێشت.
هەزاران سڵاو لە گیانی کاک عەبدوڵڵا ئەحمەد پوور و سەرجەم شەهیدانی سازمانی خەبات و گشت شەهیدانی ڕێگەی خەبات و ئازادی

شەهیدان نامرن سمبۆڵی ئازادین شاخی سەربەرزن فەخری میللەتن


4 ساڵ و 3 مانگ و 19 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەان

یادی سەروەان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن