سێ‌شه‌مه 

1 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەران

یادی سەروەران

شەهید کەریم حسێن زادە

شەهید کەریم حسێن زادە
کوڕی حسێن خەڵکی گوندی زەربەنێ، کوڕە کوردێکی هەژارو دڵپاک و دەست پاک بوو. شەهید کەریم هەر لەسەرەتای ژیانیەوە لەگەڵ نەداری و بەش خوراوی ڕووبەڕوو بوو، دەستی ڕۆژگاری نەداری شەهید کەریمی زۆر بە توندی لەناو خۆیدا ڕێک دەگوشی و ئازاری پێ دەگەیاند.
لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران دژی دام و دەزگای ڕژیمی شایەتی و دوای ئەوە کە ئاخوند ئینقلابیان داگیرکرد و جەنگیان بە سەر کوردستاندا سەپاند.
گەلی زۆر لێکراوی کورد، دەستی دایە بەربەرەکانی، شەهید کەریم وەک زۆر لە ڕۆڵەکانی کوردستان چەکی شەرەف و جوانمێری لە شان کردو زۆر ئازایانە بە گژ زۆرداران و خوێن مژاندا دەچۆوە.
شەهید کەریم پێشمەرگەیێکی بە جەرگ و موسڵمان و نەترس بوو، لە شەڕەکانی مەڵبەندی بانە و زۆر لە شەڕەکانی بۆکان و سەردەشت، ئەو شەهیدە نەمرە نمونەی ئازایەتی بوو.
بە داخێکی زۆر گرانەوە له ڕۆژی ۱۳٦۱/۱۲/۲٤ دا لە پشتی گوندی یاکوباوا لە کاتێکدا دژمنانی گەلەکەی یەک لە دوای یەک لە خوێناوی خۆیاندا دەگەوزاند، بە فیشەکی دژمنانی پێکرا و گیانی پیرۆزی فیدای ئامانجی لە مێژینەی گەلەکەی کرد.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی بێت


4 ساڵ و 2 مانگ و 24 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران

یادی سەروەران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن