هه‌ینی 

21 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی شارەدێ‌ سەرا ی بۆکان

بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی شارەدێ‌ سەرا ی بۆکان
بابەشێخ حوسەینی

 بابەشێخ حوسەینی

سەر لە بەیانی زووی  ڕۆژی 20 ی مانگی جۆزەردانی 1360 لە بنکەی کومیتە شارستانی سازمانی خەبات لە بۆکان بە پەلە لە خەو خەبەریان کردینەوە، پێان ڕاگەیاندین هێزی دژمن لە شاری سەقزەوە هێرشی هێناوەو لە سەرا شەڕ گەرمە. ئەو کات مامۆستا عەبدوڵا ئارام بەرپرسی کومیتە شارستانی بۆکان ی سازمانی خەبات  بوو هەروەها مامۆستا مەلا عەبدوڵا قەدیم یەکێک لە بەرپرسانی کومیتە شارستان بوو.

شاری بۆکان لە دەست هێزی خەڵک وپێشمەرگەدا بوو،جیاواز لە پێشمەرگەکانی سازمان لە کومیتە شارستانی بۆکان، ژمارەێک پێشمەرگەی ناوچەکانی دیکەی کوردستان یا بە مەئموریەت و یا بۆ مەرەخەسی لە بۆکان بووین بەندەش نووسری ئەم دێڕانە لەوێ‌ بووم. بە زوویی خۆمان ئامادە کرد و بە سواری دوو ماشینی لاندەروێر بەرەو شاردێ‌ سەرا بەڕێکەوتین. لە بەر ئەوەی فریا نەکەوتین نان بخۆین هەر کەسەو بابۆڵە پەنیری لە گەڵ خۆی هێنا. ماشینەکان ئێمەیان لە نێوان گوندی کوچکی خوارێ‌ و کوچکی سەرێ‌ دابەزاند، ئێمەش بە قەراغ جادەی سەقز بۆکان و بە بڵاوی بەرەو کوچکی سەرێ‌ هەنگاومان هەڵگرت، زۆر نەڕۆیشتین دەستەێک پێشمەرگەی لایەنێکمان تووش بوو کە تفەنگێکی 106 بە سەر ماشینێکی جیب یان پێ‌ بوو، لێمان نەپرسین چ خەبەرەو ئێوە بۆ لێرە ڕاوەستاون ئەوانیش هیچیان نەپرسی، وێ‌ دەچوو چاوەڕوانی کەسانی دیکە بوبن. درێژەمان بە رێگەی خۆماندا و دوای ماوەێک گەیشتینە نێو ماڵەکانی گوندی کوچکی سەرێ‌.

 لەو ماوەدا تا نزیکتر دەبووینەوە دەنگی تەقەمان زیاتردەبیست، بە ناو ماڵەکانی دێ‌ کوچکی سەرودا تێ‌ پەڕین وبە ناو دارو باغەکاندا هەنگاومان هەڵدەگرت. گەیشتینە باغە قەیسیەک کە چەند پێشمەرگەو فەرماندەی حیزبی دیموکرات مان بینی،وەک  لە بیرم بێ‌ ،بریتی بوون لە سەروان سیروان،سەرهەنگ چیا وە ڕەمەزانە تورکە. زۆربەیان لیباسەکانیان خۆێناوی بوو، کەوتینە قسە لە گەڵیان وهەواڵ و زانیاری شەرەکەمان لێ‌ وەرگرتن، ووتیان شەو پایەگای ئاڵتون ی سەقزمان گرتوو دوای گرتنی پایەگاکەو هێنانی دەستکەوتەکان هاتینەوە سەرا، ووتیان پێش ڕووناک بوونەوە کەوتوینە بەر پەلاماری دوژمن و چەند پێشمەرگەمان شەهید کراوەو ژمارەێک پێشمەرگەی دیکە ئابڵوقەو محاسرە کراون، داومان لێ‌ کردن لە گەڵمان بێن بەڵام بە هۆی ماندوو بوون ووتیان ناتوانین. ئێمە بەرەو بەرزایی هەنگاومان هەڵگرت و لە بەرانبەر سەرا و لە بەریی، کوچکی سەرێ‌، ژمارەێک پاسدارو هێزی ڕژیمی لێ‌ جێگیر بوو، ئەو ژمارەیە رێگەیان نەدەدا پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات لە ناودێ‌ پاشەکشە بکەن و خۆیان لە موحاسرە ڕزگار کەن.

پێشمەرگەکانی سازمان لەو هێزەی دوژمن نزیک بوونەوە، بە بیرم دێ‌ شەهید خەلیفە شەمسوڵا یەکم گولە ئارپێ‌ جی لە خومپارەی دوژمن دا کە بەرانبەر سەرا، دابەسترابوو ،شەهید محەممەد نانەوا و هەروەها عەبباس گڵۆلانی پێشمەرگەێکی دیکەی سازمانی خەبات تەقەیان لە پاسدارەکان وخۆفرۆشانی دەوروبەری خومپارەکە کرد. چەند پێشمەرگەی دیکەی سازمانی خەبات کە ئێستا لە ناوخۆی کوردستانن و لە بەر باری ئەمنیەت ناویان ناهێنم لە شەڕێکی دەستەو یەخەو قارەمانانە ئەو ژمارە بەکرێگیراوەی دوژمنیان لە بەرانبەر دێ‌ سەرا وەدەرناو چەند کەسیان بە سزا گەیاندن.بە تێک شکان وەدەرنانی هێزی دوژمن لە بەرانبەر سەرا، چەندین پێشمەرگەی حیزبی دیموکڕات لە مەحاسرە ڕزگاریان بوو. ئەگەر چی بە داخەوە لە یەکەم هێرشی سەر لە بەیانی زوودا، بەکرێگیران توانیبویان چەند پێشمەرگە شەهید بکەن و چەند پێشمەرگەش بە دیل بگرن. لەو شەڕە دەستەو یەخەی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات لە بەرانبەر هێزی دوژمن، بە تەواوی بەرزاییەکانی بەرانبەر دێ‌ سەرا پاک کراوەو خەسارەتی بەرچاو بە دوژمن گەیشت و تەنانەت بووە هۆی ڕوخانی ورەی پاسداران و بەکرێگیراوانی ناو شارە دێ‌ سەرا،وە هەورەها ئەو بەکرێگیراوانەی لە بەرزاییەکانی دیکەی جێگیر کرابوون. ئێمە تەقەمەنیەکانمان فیشەک و گوللەی ئارپی جی مان کۆتایی پێ‌ هاتبوو، بە ناچاری و بە پەلە پێشمەرگەمان ناردەوە بۆ ناو شاری بۆکان و بۆ بنکەی سازمان بۆ هێنانی تەقەمەنی و هەروەها ئەو ژمارە پێشمەرگەی حیزبی دیموکڕات کە ماندو بوون فیشەکەکانی خۆیان داینێ‌.

لە سەعات دەوروبەری 12 ی نیوەڕۆ شەهید خەلیفە شەمسوڵا و فەرماندەێکی دیکەمان،بە خۆڕێکخستنێک و ئامادەکاری باشتر بڕیاری هێرش بۆ سەر دوژمنی بۆ سەر جادەی سەرەکی و ناو شارە دێ‌ سەرایان دەرکرد. بە پێ‌ بەرنامە هێرشەکانمان دەچووە پێش، ئەوەی جێگەی خۆشی بوو ئەوە بوو کەو ئەو شۆێن و سەنگەرانەی ئێمەی لێ‌ بووین زیاتر بەندی ئاو بوون و تەنانەت  هێرشی هیلیکۆپتێرەکانی دوژمن نەیدەتوانی خەسارەتمان پێ‌ بگەێنێ‌. لە کاتی هێرشی دووهەم بۆ سەر دوژمن بۆ یەکەمجار خوا لێخۆشبوو ئیبراهیم مەلا مەحمودی م بینی،بە بێ‌ چەک لەوێ‌ بوو ئەو لایەنگری حیزبی دیموکرات بوو،ناوبراو زۆری بە قارەمانەتی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات دا هەڵدەگوت و زۆر سپاسی کردین.

ئیبراهیم مەلا مەحمودی دوایی بووە پێشمەرگەی سازمانی خەبات و فەرماندەیی چەندین شەڕی قارەمانانەی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات ی لە ناوچەی بۆکان و لە ناوشاری بۆکاندا کرد. لە هێرشی دووهەمی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات بۆ سەر جادەی سەرەکی و ناو دێ‌ سەرا، هێزەکەی دوژمن بە تەواوی ورەیان لە دەست دابوو، لە هێرشی دووهەمدا تواندارا هێزی دوژمن تووش شکستێکی گەورەتر بکرێ‌.ئەو هێرشە بە ڕادەێک خێرا بوو کە هەلیکۆپتێرێکی دوژمن فریا نەکەوت باڵ بگرێتەوەو  کاتێک لە سەر جادەی سەرا بۆ هەڵگرتنەوەی بریندارەکانیان و یا بۆ هەر مەبەستێکی دیکە نیشتبۆ وە، گەیشتینە سەر جادەی ئەسڵی و ناو قاوەخانەی سەرا، پێشمەرگەکان دەستیان بە سەر هەلیکۆپتێرەکەدا گرت و خەلەبانەکانی زوتر فریاکەوتن خۆیان دەرباز بکەن. پێشمەرگەکانی سازمان دوای شکست پێ هینانی دوژمن و ڕزگار کردنی چەندین پێشمەرگەی حیزبی دیموکڕات لە مەرگ و لە ئابڵوقەی دوژمن، وردە کەلو پەلی ناو هەلیکۆپتێرەکە، وەک بێسیم، عەینەک و کڵاو و چەندین شتی دیکەیان لە هیلیکۆپتێرەکە دەرهێناو دوایی هەلیکۆپتێرەکەیان ئاوردا.

بە داخەوە لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕەکە، یەکێک لە لایەنە سیاسیەکان هەلیکۆپتێرە سووتاوەکەیان بردەوە بۆ ناو شاری بۆکان و بە خەڵکیان ڕاگەیاند کە پێشمەرگەکانی لایەنەکەی ئەوان سووتاندوویانە، بەڵام هەر زوو خەڵک پێ‌ یان ڕاگەیاندبوون، کە پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات ئەو جەنگە قارەمانانەیان کردوە. ئەو شەڕە قارەمانەو کەم وینەی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات لە ناوچەی بۆکان بووە هۆی خۆشحاڵی خەڵک و سپاسی ئەو پێشمەرگانەی لە موحاسرە رڕزگار کرابوون.

 بۆ بەندەش شانازیە چونکە هاوڕیبازی شەهید خەلیفە شەمسوڵا وە شەهید محەممەد نانەوا، کە لەو شەڕەدا دەوریان هەبوو هەروەها هاوڕێ‌ ئەو پێشمەرگە نەبەزو لێهاتوانەم کە یا ئێستا بەردەوامن لە خزمەت بە گەل و نیشتمان لە ریزەکانی سازمانی خەبات و یا وەک پێشمەرگە لە ناوخۆی کوردستاندا تێدەکۆشن. لە کۆتاییدا سپاسی کاک شۆڕش ئەسەد زادە دەکەم کە  چەند زانیاری بۆ ناردم.


4 ساڵ و 2 مانگ و 7 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی شارەدێ‌ سەرا ی بۆکان

بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی شارەدێ‌ سەرا ی بۆکان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن