هه‌ینی 

21 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

قه‌ڵای خه‌بات-قه‌ڵای تێکۆشه‌رانی ڕێی ئازادی

قه‌ڵای خه‌بات-قه‌ڵای تێکۆشه‌رانی ڕێی ئازادی
که‌ریم فه‌یزیان

قه‌ڵای خه‌بات ناوچه‌یه‌کی شاخاوی و دارستانی چڕو لێڕەواری سه‌ر به‌شاری بانه‌یه‌. بنکه‌و باره‌گاکانی سازمانی خه‌بات له‌ کۆتاییه‌کانی ساڵی ١٣٥٧ی کۆچی به‌رامبه‌ر...

که‌‌‌ریم فه‌‌‌یزیان – سێهه‌‌‌م و کۆتایی

قه‌‌‌ڵای خه‌‌‌بات ناوچه‌‌‌یه‌‌‌کی شاخاوی و دارستانی چڕو لێڕەواری سه‌‌‌ر به‌‌‌شاری بانه‌‌‌یه‌‌‌. بنکه‌‌‌و باره‌‌‌گاکانی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ کۆتاییه‌‌‌کانی ساڵی ١٣٥٧ی کۆچی به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ١٩٧٩ی زاینی له‌‌‌و ناوچه‌‌‌یه‌‌‌ جێگیر کرابوون. وه‌‌‌ک نووسه‌‌‌ر ده‌‌‌نووسێ ‌ لە بن هەر تەپۆلک و شاخێک بارەگایەکی پێشمەرگەی سازمانی خه‌‌‌باتی لێبووه‌‌‌. قه‌‌‌ڵای خه‌‌‌بات ڕوبه‌‌‌رێکی فراوانی چه‌‌‌ند هێکتاریه‌‌‌، که‌‌‌ سنووره‌‌‌که‌‌‌ی  لە گوندی بانوانەوە ده‌‌‌سپێده‌‌‌کا  تا دەگاتە هەرمێگەورە و بەشێکی سوورکێو لەوێوە بۆ شاوەران و گوندی کانی مامر تا دەگاتەوە گوندەکانی سیسارک و سماقانی له‌‌‌خۆگرتوه‌‌‌. خەڵکی ئەم ناوچە بەزۆری بەئاژەڵداری وەک مڕ و ماڵاتەوە خەریکن شوێنی کشت و کاڵی زۆر کەمە و تاڕادەێک باغداری و وەک میوە و داری چنار و گوێزی زۆرە. بە دیوی کوردستانی باشووردا لە ڕاستای گۆندی شیوەکەڵە و کێوی سورکێویان نێوانە...



نان و خووانی قەڵای خەبات و پێداویستی پێشمەرگە.

لە سەرەتاوە کەمێک سەخت بوو، بەڵام وردە وردە بە تێپەرینی کات باش و باشتر بوو، دیارە بۆ ئەوەی بژی دەبێ وزەیەکت لە بەدەندابێ، ئەویش لە رێگای خواردنەوەیە، هەر چەند پێشمەرگە قەتی بیر لە خواردنی خۆش یا جێگای نەرم و گەرم نەدەکردەوە، پێشمەرگە مەرگی خۆی پێش مەرگی هەموو تاکێکی گەلەکەی دەخست، بیریان لە خۆشگوزەرانی نەدەکردەوە. ئەو پێشمەرگانەی کە سابت بوون و لە بارەگاکانی قەڵای خەباتدا ئەرکی شۆرشیان ڕادەپەڕاند، لە باری خواردنەوە باشتر بوون، چون ئەو پێشمەرگانەی لە جەولە و گەراندا بوون هەمیشە میوانی نابەوەختی کۆمەڵگا بوون، نەتدەتوانی بۆخۆت ئەو خواردنەی حەزی پێدەکەی دیاری بکەی، هەر ماڵێک کە دەچووی ئەوەی خودا دابێتی ئەوە بوو. بەڵام لە قەڵای خەبات ژەمەکان دیاریکراو بون، بەیانیان بە زۆری یەکێک لەم خواردنانە بوو، شیری نیدۆ ، هێرەلماسی(پەتاتە) یا چایی شیرین و پەنیری قوتو بوو، ژەمەکانی نیوەرۆ و شەویش بە زۆری برینجی سوور یا شلەی فاسۆلیا و برینج بوو، ئەم بەرنامەی خۆراکییە هەموو رۆژێک دووبارە دەبووەوە و رۆژێکیش لە حەوتوودا حەیوانیان سەردەبری ئەمە ژەمە چەورەکەمان بوو، با ئەوەش بڵێم ، بە هۆی زۆری پێشمەرگەوە هەر پێشمەرگەیەک یەک نانی وەبەر دەکەوت لە ژەمێکدا، پێشمەرگە هیچ داهاتێکی نەبوو چون بازرگانی و معامەلەی نەدەکرد، پێداویستییەکانی پێشمەرگە لە لایەن شۆرشەوە بۆی دابین دەکرا ، دیارە زۆر بە کەمووکوری بو بەڵام قەناعەت هەبوو، لیباسی پێشمەرگە یەک جۆر بوو سازمان بۆی دابین دەکرد، پێشمەرگە بوو سیگاری دەکێشا ، سازمان سیگاری بۆ ئەوانیش دابین دەکرد بەڵام ئەندازەیەکی دیاریکراوی هەبو. مانگانەش یارمەتییەکی کەم دەدرا بە پێشمەرگە بۆ ئەوەی کە پێداویستییەکی بوو پێی بکرێ، ئەویش هەموو مانگێک نەبوو.



ئەم چەند لاپەرەیەی نوسیومە لە سەر قەڵای خەبات، کورتەیەکە لەو ژینگەیەی من خۆم تێیدا ژیاوم و جارجار کە هاتوومەوە بۆ پشودان لە قەڵای خەبات یا کە بۆ ماوەیەک لەوێ ماومەتەوە نوسیومە ، رەنگە زۆر شتم لە بیر چووبێ بینوسم، هیوادارم هاورێیانی خۆشەویستم کە لەو سەردەمەدا لە قەڵای خەبات بوون و شتێکی زیاتریان لە بیرە و من نەمنوسیوە و لە بیرم نەبووە بینوسم با بۆ تەکمیلکردنی نوسراوەکە ئەوەی خۆیانی پێ زیاد بکەن، و ئەگەر سەرەنج یا تێبینییەکیان هەیە با ئاگادارم بکەنەوە، سپاسیان دەکەم.



 لێرەدا وەک پاشکۆیەک ناو و شوێنی ئەو جێگایانەی رۆژێک لە رۆژان سازمانی خەبات بنکە و بارگای لێ بووە و من لەبیرم ماوە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە باشووریش بۆتاندەنووسم ، هەرچەند ئەمە وەک پاشکۆیە و هیچ پەیوەندییەکی بە قەڵای خەباتەوە نییە بۆ ئەو کەسانەی دەنووسم کە تامەزرۆی زانیارین لە سەر مێژوی سازمانی خەبات . لە ناو شاری بانە سێ بارەگای گەورە ولە ناو پادگانی بانەشدا جەماعەتمان بوو، لە بناری سوورکێو، ناوچەی بانە قەڵای خەبات کە بە دەیان بنکە و بارەگای لێبو، ئارمردە ناوچەی بانە ، مەرقەدی سوورێن ناوچەی بانە ، قورنێ ناوچەی بانە ، لە موچە و کانی برایم ، ناوچەی بانە . بڵەسەن ناوچەی بانە ، سیاومە ناوچەی بانە ، بێژوێ ناوچەی سەردەشت ، گروێس ناوچەی سەردەشت، لە رەبەت ، سارتکێ ناوچەی ڕەبەت ، شخەڵ ناوچەی ڕەبەت،زمزیران ناوچەی ڕەبەت ،بناویلێ ناوچەی رەبەت ، ساردەکۆسان، شقۆیف ناوچەی سەقز، قاقڵاوا ناوچە بۆکان،تەپی و شاریکەند ناوچەی بۆکان ،یاغییان ناوچەی بۆکان ،سەیداوا و قەرەگوێز ناوچەی بۆکان ناوشاری بۆکان ،میرەدێ ناوچەی سەقز ، ناو شاری سەقز تیمی گەرۆکمان بوو ، نەجەفاوا لای کامیاران دوو مقەرمان هەبوو. سنگان ناوچەی شنۆ.



 باشووری کوردستان . موسەک بناری سوورکێو بە روکاری باشووری کوردستاندا .تیمار نزیک باسنێ . سیرەمێرگ ناوچەی قەڵاچوالان. کێلێ نزیک سورەقەڵات . ئامادین ، سەراومیراوا بناری گمۆ نزیک بە دە بارەگامان بوو. قەزای ماوەت سێ بنکەمان بوو . کونەماسی نزیک کارێزە, دەشتی گاپیڵۆن چوارتا شارباژێری تەخت, ناو سلێمانی. لە بەکرەجۆ و ئاوبارە لە دەرەوەی سلێمانی .شاری رانییە و لە ئوردووگای رانییە . ریشوان ناوچەی قەڵادزێ . بناری قەندیل رەزگە و مارەدوو. سرەکەپکان دۆلی ئاکۆیان . ناو شاری هەولێرو تۆپزاوا سەر بە قەزای خەبات . ئەوەی من دەمزانی بێ زیاد یا کەم نوسیومە ، هیوادارم جێگای رەزامەندی خۆێنەری بەرێز بێت .


5 ساڵ و 4 مانگ و 17 ڕۆژ و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

قه‌ڵای خه‌بات-قه‌ڵای تێکۆشه‌رانی ڕێی ئازادی

قه‌ڵای خه‌بات-قه‌ڵای تێکۆشه‌رانی ڕێی ئازادی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن