دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەران

یادی سەروەران

شەهیدانی مانگی ڕەشەممە


شەهیدانی مانگی ڕەشەممە
کورتەیەک و کۆکراوەیەکی کورتی ژیاننامەی شەهیدانی مانگی ڕەشەممە.
1. شەهید جەلال عەبباسی
لە گەڕەکی ساتاوای بانە لە ساڵی ۱۳٤٤ لە دایک بووە
لەسەرەتای ئینقلاب بەردەوام لە ناڕەزایەتیەکان وەک لاوێک بەشداربووە.
هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی مەوجودیەتی سازمانی خەبات، لە ڕۆژی ۱۳٥۹/٦/۲۹ هاتە ناو ڕیزەکانی سازمانی خەبات
لە ڕۆژی ۱۳٦۲/۱۲/۱۸ لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە جادەی بانە - ئارمردە شەهید بوو
2. شەهید کەریم حسێن زادە
شەهید کەریم خەڵکی گوندی زەربەنێ
سەرەتای ئینقلاب هاتە ناو ڕیزی شۆڕش و چەکی پێشمەرگایەتی لەشان کرد.
لە ڕۆژی ۱۳٦۱/۱۲/۲٤ لە پشتی گوندی یاکوباوا لە دوای شەڕێکی قارەمانانە شەهید بوو
3. شەهید مام شەریف ڕەحمانی
ساڵی 1312 لە ئاوایی بەرەجۆی مەهاباد لە دایک بووە
لە ساڵی 1358 دا چەکی بەرگری کردنی هێرشی داگیرکەرانی لە شانکرد
لە دامەزرانی سازمانی خەبات، لە ساڵی 1359 یەکێک بوو لە یەکەمین پێشمەرگەکانی ئەم ڕێکخراوە
شەهید مام شەریف لە 7/ڕەشەممەی/1372 دا لە یەکێک لە بنکەکانی سازمانی خەبات لە شاری سلێمانی تیرۆرکرا


4 ساڵ و 2 مانگ و 6 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران

یادی سەروەران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن