دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەران

یادی سەروەران

سەروەری گەل شەهید عوسمان عەبوو

سەروەری گەل شەهید عوسمان عەبوو
ساڵی 1345 لە گوندی ئاختەتەری ناوچەی بۆکان لە دایک بووە
بنەماڵەی کوردی کورد پەروەری شەهید عوسمان لە ژیانی نەدارانە و کوردانەدا بۆ بێشکەی عاملاندن و زانکۆیی بارهێنانی شەهید عوسمان و دەرسی خۆڕاگری لە بەرانبەر هەر کۆسپێک دا فێر کرد. شەهید عوسمان هێشتا لاوێکی کەم تەمەن بوو دەیویست بتوانێ باشتر هۆی بنەڕەتی کەماسیەکانی کۆمەڵگەکەی بناسێ و بزانێ چین و چۆن لەناو دەچن. بە داخەوە شەهید عوسمان نەیتوانی بە شێوەی پێویست لە خوێندن ومەکتەب چێژ وەرگرێ و گەشە بکات. بەڵام هەر بە تاسەی زانستەوە بوو.. لە ساڵی 1359 دا ڕیزی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات وەک ڕیزێکی پاک و پڕ لە فیداکاری بۆ بەربەرەکانی داگیرکەرانی کوردستان هەڵبژارد و چەکی شەرەفی کردە شان. ئەوجا زانی ئەوەیە خەبات دژی ملهۆر و داگیرکەر و چەوسێنەر. شەهید عوسمان خەباتی خۆش دەویست، وای خۆشدەویست کە ئامادە بوو بۆ پاراستنی بوون و مافی سازمانەکەی بەگژ هەر چەشنە بەرچاو تەنگێک دا بچێتەوە. دەمەتەقەی شەهید عوسمان وحەسەن بازوکا، دوای مەرگی پڕ لە شانازی ئەو دوو شەهیدە سەرەڕای هەموو فیداکارییەک ئەو مەبەستە باشتر دەسەلمێنێ و لە سەر دڵان دەچەسپێ، شەهید عوسمان قوتابیەکی مامۆستا وریا بوو، لە سەفەری شانازی خولقێنی یەک شەوەدا لێی جیا بوونەوە و لەگەڵی ڕۆیی بەرەو مەنزڵی دوایی و لە ڕۆژی 16ی خاکەلێوەی 61 ی کۆچی خۆری دا لە دوای شەڕێکی سەخت و خوێناوی لەگەڵ دوژمنانی لە مێژینەی کورد دا شەهید بوو. چرایەکی دیکەش شەبەقی خستە ڕێگای دوورودرێژی خەبات و خەباتگێران.


بەرز وبەرێز بێ یادی شەهید عوسمان عەبوو


4 ساڵ و 1 مانگ و 17 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران

یادی سەروەران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن