دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

شەهیدانی یەک شەوە

شەهیدانی یەک شەوە
هه‌واڵنێر ئارێز

شەهیدانی یەک شەوە کە شۆڕە سوارانی مەیدانی خەباتی نەپساوەی گەلی کوردن، بە خوێن و گیانی خۆیان وەفایان بۆ خاک و نیشتمان سەلماند.

شەهیدانی یەک شەوە کە شۆڕە سوارانی مەیدانی خەباتی نەپساوەی گەلی کوردن، بە خوێن و گیانی خۆیان وەفایان بۆ خاک و نیشتمان سەلماند. پێشمەرگە قارەمانەکانی سازمانی خەبات هەڵگری پەیامی ئازادی وسەربەستین، تا وەڵات خاوەن ئەم ڕۆڵە بە ئەمەکانە بێت هیچ کات ئیرادەی ناشکێت.
پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات، لە یەکێک لە گەڕانە سیاسییەکانی ناوچەی بۆکاندا لە دێهاتی پشت ناڵەشکێنێی بۆکان ڕۆژی 16ی خاکەلێوەی ساڵی 1361 لە نزیک گوندی یەک شەوە کەوتنە گەمارۆی هێزێکی زۆری دوژمن کە تانک و هەلیکۆپتێر پشتیوانیان لێدەکردن، دوای شەڕێکی قارەمانانەو سەنگەر بەسەنگەر، پۆلێک پێشمەرگە بە فەرماندەیی شةه٠Šد وریا ئارام و 6 کەس لە هەڤاڵانی شەهید بوون: شەهید وریا، حسەین ساحێب نەزەر، ئیسماعیل سولەیمانزادە، سادق زەندی، عوسمان عەبوو، محەممەد ڕەسوڵزادە، محەممەد خالیدی. شەهید ئارام کە بریندار بوو گوللەی لە ئەستۆی درا بوو لە کاتێکدا کە خەریک بوو بە خوێنی خۆی لە بەردێکی دەنووسیØ›
((وریا بۆ کوردستان )) نەگەیی بینووسێ وگیانی بۆ کۆڕی شەهیدان لە شەقەی باڵی داو پاشماوەی نووسراوەکەی هەڵگرت بۆ بەهەشتی شەهیدان.
هەزاران سڵاو لە گیانی پڕ لە شانازی مامۆستا ئارام و هاوڕێیانی و سەرجەم شەهیدانی ڕێی ڕزگاری کوردو کوردستان.
سلاو لە کۆڕی گەرمی شەهیدان کە بە خوێنی گەشیان بناغەی ڕزگاری بۆ کوردستان دا ئەمەزرێنن.


4 ساڵ و 1 مانگ و 13 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شەهیدانی یەک شەوە

شەهیدانی یەک شەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن