سێ‌شه‌مه 

1 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەران

یادی سەروەران

سەروەری گەل: شەهید عومەر بەهرامی

سەروەری گەل: شەهید عومەر بەهرامی
رۆژ یەک بە دوای یەکدا تێدەپەڕن و لە بەستەی مانگانەدا دەچێندرێن و لە سندوقی ساڵانەدا دەهاوێژرێن. هەر رۆژە هەنگاوێکە بەرە و مەرگ و برانەوە و هەر مانگە وچانێکە لە رێی ژیاندا بەرە و نەمان و هەر ساڵە مەنزلگەیەکە بۆ پشوودان و چاو گرم کردنێکی رێبوارانی رێی مەرگ. ژیان هەر ئەوەندەی خۆشە کە دەست پێ دەکەی لەو بەدوا پەیتا رووداو و مەترسی دەنگت دەدەن بۆ سەفەربۆ بیابانی لە بڕان نەهاتووی مەرگ. ئەو مەرگەی کە زمان دەبەستێ و دلێ پێ زیندوو دەبێتەوە. ئەو مەرگەی کە ناوی مەرگە و بەڵام ژیانی بێ مەرگی پێوەیە. رۆژگار یەک لە دوای لەیەک هەنگاون بەرە و نەمانی رواڵەتی و هەر هەنگاوە نێ,انی تا مەرگ کەم دەکاتەوە، ژیان دەبزوێ و تاوێک ناوەستێ. دەڵەی زۆر بە پەلەیە کە بگاتە مەرگ. دەڵەی لێی تووڕەیە و دەیەوێ لە ناوی بەرێ، بەڵام ژیان خەیاڵی خاوە، مەرگ لەگەڵ هێزی ژیان نەبڕاوە، هاوپەیمانە، مەرگ دوژمنی ژیانی راستەقینە نییە، بەڵکو دەرکەوانی دەروازەی ژیانی لەبن نەهاتووە چەند خۆشە کە بە رووسوور و سەربەرزی و شانازییەوە لەو دەروازە تێپەڕی و لە جیهانی نەبڕاوەدا روو بکەیتە وڵاتی سەربەرز و رووسووران. چەند خۆشەی کە بەرگەی تێپەڕبوون بۆ وڵاتی بەختەوەرانت بەدەستێکەوە بێت و بەرگەی مانەوەش بە دەستەکەی ترەوە بێت. ئای چەند خۆشە روو بکەیتە ئەوانە کە لە ژیانی کەم تەمەندا سەریان لێ نەشێواو و لە بیری پاشە رۆژی خۆیاندا بوون، ژیانیان بۆ چاکەویست و بەرهەمی چاکەیان لێوەرگرت. ئەم ژیانە کورتەیان کە سەردێری ژیانی نەبڕاوەیە بە چاکە و لە قازانج بوردوویی رەنگاند. تا مەبەستیش کە ژیانی نەبڕاوەیە، وە بێتەوە. چاکە چەند زۆرن و چەندەی رێگر و بەرگر لە رێدان، کێ بێ بچێ گوڵی چاکەیەک بچنێ و درکی گوناه و تاوان لە پەنجەی هەڵ نەچەقێ؟ وەک لەلای گوڵ درک هەیە لەلای چاکە گوناە هەیە. تۆ بڵێی چاکەیەک هەبێ کە یەک دانە بێ بەڵام بڕی هەموو چاکەیەک کەوێت و درکی گوناە ئاگردا. چاکەیەک بێت کە خەڵک لە ژێر سێبەریدا بحەسێنەە. سەبوونی ستەم رادا و بارانی رەحمەت و دادگەری بە دوادابێ، چاکەیەک بێت کە بایەخ بدا بە ژیانی خاوەنی و رووی پێ لە کۆڕی بەختەوەرانی ئەو جیهانە بکات. بەڵێ هەیە. چاکەیەک لە رێی ئینساندا کە بۆ بەختەوەری هەڤاڵان پەلە لە ژیانی کورتی خۆی دەکاو گیانی لە پێناو دادگەری و لاچوونی ستەم و دابین بوونی عەداڵەتدا دادەنێ، شەهادەت کە بەرگی سوور و لەشی لە خوێندا شەڵاڵ، بەرگەی تێپەربوونە لە دەرگای مەرگەوە بەرەو وڵاتی بەختەوەران،لە پێغەمبەران و پیاوچاکان، دەڵێن ئەو کەسەی کە گیان دەبەخشێ لە هەموو کەس دلاوەرترە، بەڵێ ئەو کەسەی کە گیان لە پێناو راستی و دادگەری دادەنێ، بە گیان کڕیاری چاکەیە و بە خوێنی گەشی هەموو تاوانی لە خۆ شتۆتەوە، بە تایبەت شەهیدانی کوردستان کە پلەیان بەرزە، چەندە ستەمگەرانی کوردستان پلەیان نزمە و چەندە ستەمگەرانی کوردستان سەر نەوین لە بارەگای خوادا ئەان ئەوەندە سەربەرزن لە دیوانی پەروەردگاری دادگەردا، شەهیدانی کوردستان کە بۆ رزگاری وڵات و ئازادی گەلەکەیان چش لە ژیانی خۆیان دەکەن دەروازەی بەهەشتی بەرینیان بۆ کراوەتەوە بە تایبەت شەهیدانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کە دڵیان بە نووری ئیمان بە خوا و باوەر بە رەوای خەباتەکەیان رووناکە گڕیەک لە رێی خۆیاندا نابینن بەرەو فردەوسی بەرین. ناویان لە جیهان لە بیر گەل ناچێ. باسی هەر کام دەکەی کە دنیایەک بە باسی رووناک دەبێ حەماسەیان حەماسە دەبزوێنێ چالاکیان موچرکە بە لەش دادێنێ، هەر کام رۆڵەی بە ناوبانگی کوردستانن. چۆڵەچرای تاریکە شەوی کوردستانن. باسی کام دەکەی کە ئاوازە نەبێ، ئەمڕۆ باسی قارەمانێکی هاوباوەر و هاوسەنگەرێکی خەبات دەکەین کە هەر چەند ماوەی چەند ساڵی لە شەهید بوونی تێدەپەڕێ. بەڵام دیمەنی پڕ لە مەردانەگی لە پێش چاوی هەڤاڵانیدا رادەبوورێ، ئەم قارەمانە کاک عەمەر بەهەرامییە، کەم لاوی بانە هەیە کە ئەو قارەمانە نەناسێ و بە باسی نەتاسێ. کاک عومەر بەهرامی کوڕی رەحمان خەڵکی شاری بانە لە ساڵی 1339 لە شاری بانە لە بنەماڵەیەکی رەنجکێش لە دایک بوو. دوایی تێپەڕبوونی تەمەنی منداڵی رووی لە قوتابخانە کرد و بە وریایی و تێکۆشان درێژەی بە خوێندندا و تا 2ی نەزەری ( دەبیرستان ) خوێند. شەهید عومەر دوایی رووخانی رژێمی شایەتی و هاتنە سەرکاری رژێمی وەلایەتی فەقێ درەندەخوو وە هێرش بردنی هێزی خوێنمژ بۆ سەر کوردستان دڵی پڕ لە غیرەت و ئازادیخوازی هەڵی نەگرت و ئارامی لێ هەڵگرت کە وێرای لاوە بە شەرەفەکانی کوردستان دەست داتە خەباتی چەکدارانە و موبارزە لە زستانی 1358 دا هاتەناو ریزی پێشمەرگەکانی دەفتەری مامۆستا شێخ عیوەدین و لە دواییدا سازمانی خەباتیان پێک هێنا. شەهید عومەر لاوێک چۆست و چالاک و وریا و بە جەرگ بوو، ئەرکی پێشمەرگایەتی وەکو خوی سروشتی لەشان سووک بوو شەهید عومەر بە ئیمان بە مافی رەوای گەلی کوردەوە هاتە مەیدانی خەباتەوە و بڕیاری دەروونی ئەوە بوو کە لە ریزی خەباتدا بمێنێتەوە تا کوردستان سەردەکەوێ یان بە پلەی شەهادەت دەگا. پێی وابوو کە ژیانی لاوانی گەلی چەوساوە کاتێک ژیانە کە لە بەربەرەکانێی دوژمندا بگوزەرێ، بەو بڕیار و بەو باوەڕەوە لە ناو ریزدا بوو وە لە هیچ فیداکارییەک خۆی نەدبوارد شەهید عومەر بۆ شەڕی 38 رۆژەی پادگانی بانە لە بەهاری 1359 دا بە دڵی پڕ لە شەق و شادییەوە ئامادە بوو و زۆر فیداکارانە تێدەکۆشا تا لە سەعات 9ی شەوی 4/ بانەمەڕ/ 1359 دا بە گوللەی خۆمپارەی دوژمنی داگیرکەر پێکرا و سەربەرزی بە خوێنی شەهادەت رەنگاو گیانی پاکی دوای نیو سەعات فڕی بۆ کۆڕی شەهیدانی سوور خەڵاتی کوردستان وە تەرمی پیرۆزی برایە گۆڕستانی شەهیدان لە دێی بۆیەنی خواروو.


هەزاران سڵاو لە گۆڕی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان


4 ساڵ و 27 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران

یادی سەروەران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن