دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی تەشکیلاتی کومیتەی نۆروێژ بە شێوازی ئۆنلاین بەڕیوەچوو

کۆبوونەوەی تەشکیلاتی کومیتەی نۆروێژ بە شێوازی ئۆنلاین بەڕیوەچوو

خەبات مێدیا: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 7/6/2020 کات 13:00، کۆبوونەوەی تەشکیلاتی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشێوەی ئۆنلاین بەرێوەچوو.

خەبات مێدیا: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 7/6/2020 کات 13:00، کۆبوونەوەی تەشکیلاتی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشێوەی ئۆنلاین بەرێوەچوو.
ئەو کۆبوونەوەیە کە بە بەشداری هەریەک لە بەڕێزان کاک عەلی بەهرامی بەرپرسی ڕێکخستنی دەرەوەی سازمان، و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرس و ئەندامانی بەرێزی کومیتەی نۆروێژ، بە خولەکێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد.
لە سەرەتادا کاک عبدالله بەرپرسی گشـتی کۆمیتەی نۆروێژ کۆبوونەوەکەی کردەوەو بەخێرهاتنی بەشدارانی کرد، پاشان ڕاپۆرتێکی پوختی لەسەر کار و چالاکییەکانی کۆمیتە لە وڵاتی نـۆروێژ پێشکەش کرد.
دواتر کاک عەلی بەهرامی چەند وتەیەکی سەبارەت بە گۆڕانکاری و ڕوداوەکانی جیهان، ناوچەکە و ئێران و کوردستان پێشکەش کرد، و لە درێژەی قسەکانی دا باسێکی پوختی لەسەر چۆنیەتی کاروباری تەشکیلاتی سازمان لە دەرەوەی وڵات و قەوارەی نوێی پێکهاتەی ڕێکخستنی دەرەوەی سازمانی خەبات، پێشکەش کرد، کە لەلایان ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژەوە بەگەرمی پێشوازی لێ کرا.
دواتر کاک مەحمود یوسفی بەرپرسی بەشی گشتی پێوەندی کۆمیتە باسێکی پر ناوەرۆکی لە سەرکاروباری پێوەندی سازمان لە دەرەوەی ولات بەتایبەت وڵاتی نۆروێژ کرد.
دواتر کات درایە بەشداربووان و بە ڕەخنەو سەرەنج و تێبینی خۆیان سەبارەت بە کاروباری سازمان لە وەڵاتی نۆروێژ باس کرد و لەلایەن کاک عەلی و کاک عەبدوڵڵاوە وەڵام درانەوە.
لە درێژەی کاری کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پێکهاتە و بەشەکانی کومیتە، کە کاک رامیار رەحماندوست وەکوو بەرپرسی بەشی راگەیاندنی کومیتە هەڵبژێردراو پلان و بەرنامەی نوێ بۆ کاری بەشەکانی دیکە داندرا.
لە کۆتاییدا بەشدارانی کۆبوونەوە پێکەوە بریاریان لەسەر زیاتر چالاک کردنی کومیتە و کاری سازمان لە نۆروێژ دا.
کومیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
بەشی راگەیاندن


3 ساڵ و 11 مانگ و 11 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆبوونەوەی تەشکیلاتی کومیتەی نۆروێژ بە شێوازی ئۆنلاین بەڕیوەچوو

کۆبوونەوەی تەشکیلاتی کومیتەی نۆروێژ بە شێوازی ئۆنلاین بەڕیوەچوو



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن