دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆنفرانسی رێکخڕاوی لاوانی خەباتی کوردستانی ٠۸ێران بەرێوەچوو

کۆنفرانسی رێکخڕاوی لاوانی خەباتی کوردستانی ٠۸ێران بەرێوەچوو

کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی رۆژی شەممە 15ی بەفرانباری 1397 بە ٠۸امادەبوونی دەستەی بەرێوەبەری و زۆرینەی ٠۸ەندامانی رێکخراوی لاوان، کۆنفرانسی گشتی رێکخراو بە مەبەستی

کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی رۆژی شەممە 15ی بەفرانباری 1397 بە ٠۸امادەبوونی دەستەی بەرێوەبەری و زۆرینەی ٠۸ەندامانی رێکخراوی لاوان، کۆنفرانسی گشتی رێکخراو بە مەبەستی تاوتوێ کردنی چەندین باس و تەوەری تایبەت بە لاوان و هەروەها باشتر بەرێوەبردنی کارەکانی رێکخراو دەستی بە کارەکانی کرد.
سەرەتای کۆنفرانسەکە بە دەقیقەیەک ڕاوەستانی ئامادەبووان بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی رێگای ئازادی و شەهیدانی سەربەرزی سازمان و مامۆستا سەید جەلال حسینی دامەزرێنەری سازمانی خەبات دەستیپێکرد. دواتر کاک سارۆ حسینی ٠۸ەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوی لاوان بەرنامە و ٠۸امانجی کۆبوونەوەکەی خستە بەر باس و لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا رووداوە سیاسیەکانی جیهانی، ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەرست، ئێرانی و کوردستانی هەروەها کار و چالاکی رێکخراوی لاوان لە ماوەی رابردوودا قسە و باسی لەسەر کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆنفرانسەکە پێشنهاد و رەخنەی بەکەڵک و جدی لەلایەن ئامادەبووان بۆ باشتر بەرێوەبردنی ئەرک چالاکی رێکخراو لە داهاتوودا قسەی لەسەر کرا.
هەروەها کۆنفرانس دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوی هەڵبژارد، وە کاک فواد جەعفەری وەک بەرێوبەری رێکخراوی لاوان تا کاتی کۆنگرەی داهاتوو دیاریکرا و بەرێزان خاتوو شایستە ئەڵامورادی و کاک هێرش یوسفی وەک ئەندامی راگەیاندن، وە خاتوو شەکیلا مورادی ئەندامی ٠۸ارشیف، وە خاتوو فرمێسک ٠۸ەردەڵان ئەندامی دەبیرخانە دیاریکران.
لە بەشێکی دیکەی کاری کۆنفرانس کاک فواد جەعفەری بەرێوبەری نوێی رێکخراوی لاوان باسێکی لەسەر گرنگی کاری رێکخراو و باشترکردنی کارەکان بە مەبەستی خزمەتی زیاتر بە تۆێژی لاوان لە ریزی سازمانی خەبات وە لاوانی کوردستانی ٠۸ێران پێشکەش کرد. وە بەرێزیان رایگەیاند کە لاوان دەور و نەقشی سەرەکیان گێراوە لە گۆڕانکارییەکان و هیچ کۆمەڵگاێک بە بێ لاوانی خوێندەوار و سەرکەوتوو بە ٠۸امانجەکانی ناگات. هەر بۆیە دەبێت هەوڵ بدەین ٠۸استی زانیاری خۆمان زیاتر بەرینە سەرەوە تاکوو بتوانین خزمەت بکەین بە کۆمەڵگاکەمان و دەورمان هەبێت لە گەیشتنی گەلەکەمان بە ئامانجەکانی.
لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا بەشداران پێداگریان لەسەر هەوڵ و تێکۆشان بۆ بەرەوپێشبردنی رێکخراوی لاوان کردەوە.
جێی ئاماژەیە لە کاتژمێر 5ی ئێوارە کۆتایی بە کارەکانی کۆنفرانس هات.

 

 


 


5 ساڵ و 4 مانگ و 12 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆنفرانسی رێکخڕاوی لاوانی خەباتی کوردستانی ٠۸ێران بەرێوەچوو

کۆنفرانسی رێکخڕاوی لاوانی خەباتی کوردستانی ٠۸ێران بەرێوەچوو



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن