یه‌ک شه‌مه‌ 

13 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەداخەوە سەرلەئێوەارەی رۆژی سێ شەممە 9ی خەزەڵوەری 1391 کاک وەسیمی عەبباسی ئەندامی سازمانی خەبات لە وەڵاتی سوئید کۆچی دوایی کرد. لەدوای چەند ساڵ ململانێ لەگە٠Žل نەخۆشی سەرەتان ئێوارەی ئەمرۆ لەتەمەنی 57 ساڵیدا لە تاراوگە ماڵئاوایی یەکجاری کرد. خوالێخۆشبوو کاک وەسیمی عەبباسی لەدایک بووی ...

ساڵی 1334ی کۆچی خۆری لە بنەماڵەیێکی شۆڕشگێر و ئایینی و کوردپەروەردا لە شاری مەهاباد چاوی بە دونیا هەڵێنا. مەرحوومی مامۆستا مەلا رەحیمی عەبباسی باوکی کاک وەسیم یەکێک لە کەسایەتیە ئایینی و سیاسیەکانی شاری مەهاباد بوو کە لەدوای سەرکەوتنی شۆرش٠ی گەلانی ئێران و هێرشی رژیمی تازە بە دەسەلات گەیشتووی ئاخوندی بۆ سەر کوردستان وەک پێشمەرگەیێکی خەباتکار هاتە مەیدان و بە خۆی و خانەوادەی تێکەڵ بە ریزی خەباتکارانی رێگەی ئازادی کوردستان بوو. خوالێخۆشبوو کاک وەسیم وێرای باوکی بە گەرمی تێکەڵ بە جوڵانەوەی رزگاریخوازانە بوو و لە پێناو ئامانجەکانی خەڵکی کوردستان تا دوایین ساتی ژیانی لەسەر دڵسۆزییەکانی بۆ گەلەکەی هەدای نەدا.  بە مەرگی کاک وەسیمی عەبباسی زیانێکی گەورە لە سازمانی خەبات و ریزی ئازادیخوازانی کوردستان کەوت. بەو بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بە خوشکە ئەسمای حوسێنی هاوسەری خوالێخۆشبوو کاک وەسیم و بنەماڵەی بەرێزیان و هەوەرها خزم و کەس و کاری خوالێخۆشبوو لەشاری مەهاباد رادەگەێنین و لەخوای گەورە داواکارین بە بەهشتی بەرین شادی بکا و سێبووری کەس و کاری بێ. انا للە و انا الیە راجعون  

11 ساڵ و 7 مانگ و 2 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن