خه‌باتمێدیا: به پێى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى به خه‌باتمێدیا گه‌یشتووه، ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه ٨ى بانه‌مه‌رى ١٣٩٢ ، ١٧٦ که‌س له هاوهلاتیانى شارى سه‌رده‌شت ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ له مهزرى قندۆڵ و هه‌رزنێ ١٧٦ هاوه‌لاتى خه‌ڵکى شارى سه‌رده‌شت که ده‌یانهه‌ویست....
بێنه ناو هه‌رێمى کوردستانه‌وه له لایه‌ن مه‌ئمورانى سه‌رسنوورى رژیم به شێوه‌یێکى توندوتیژانه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و نزیک به ٧ ماشینى هاوهلاتیانیش ئاگرى تێبه‌ردراوه. هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که سنووه‌کان زۆر به توندى چاودێرى ده‌کرێن و ته‌نانه‌ت کاسبکاران و خه‌ڵکى ئه‌و ناوچه‌یه ٢ هه‌لیکۆپته‌ریان بینیوه که به‌سه‌ر سنووره‌کان دا سووراوهنهتهوه و پشکنینیان کردووه.
12 ساڵ و 1 مانگ و 18 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 27 خوله‌ک لهمهوپێش