یه‌ک شه‌مه‌ 

13 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

تەقینەوە لە کارخانەی پترۆشیمی کارون و لێکدانەوەی مێدیا نێونەتەوەییەکان

تەقینەوە لە کارخانەی پترۆشیمی کارون و لێکدانەوەی مێدیا نێونەتەوەییەکان

خەبات مێدیا: پاش نیوەڕۆیی ڕۆژی شەممە ۱٤ی پوشپەڕ، هەواڵی ئاگرکەوتنەوە لە کارخانەی بەرقی زەڕگان کە لە نێوان جادەی (ئەهواز - مسجد سلیمان)دایە ،بڵاو کرایەوە.

خەبات مێدیا: پاش نیوەڕۆیی ڕۆژی شەممە ۱٤ی پوشپەڕ، هەواڵی ئاگرکەوتنەوە لە کارخانەی بەرقی زەڕگان کە لە نێوان جادەی (ئەهواز - مسجد سلیمان)دایە ،بڵاو کرایەوە.
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئاگرکوژاندنەوەی ئەهواز سەرەتا وتی: تەقینەوەی تڕانسەکان هۆکاری ئەم ئاگر کەوتنەوەیە، بەڵام دواتر بەرپرسێکی کارەبا هەرجۆرە تەقینەوێیکی ڕەد کردەوە. 
ئیبراهیمی قەنبەری" بەڕێوەبەری ئاگر کوژاندنەوەی ئەهواز،بەمێدیاکانی وت: ساعەت سێ و نیوی پاش نیوەڕۆیی ڕۆژی شەممە لە یەکێک لە نیروگاکان (بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرما ،تەقینەوە ڕووی داوە و بۆتە هۆی ئاگر کەوتنەوە). بەڵام بە هاوکاری پێنج ماشینی ئاگر کوژاندنەوە و شازدە کادری ئاگر کوژاندنەوە، ئاگرەکە بەبێ خەسارەتی گیانی کۆنتڕۆڵ کراوە.
بەڵام ساعەتێک پاش ئەم وتووێژە، مستەفا ڕەجەبی مەشهەدی" وتەبێژی پیشەسازی کارەبا وتی: هۆکاری ئەم ئاگر کەوتنەوەیە( بەرکەوتنی تڕانسفوری ماتورەکانی ئەم نیروگایەیە)، و بەهەواڵدەری تەسنیمی وت: هیچ تەقینەوەێیک لە نیروگای زەڕگانی ئەهواز ڕوویی نەداوە.
هەروەها ناوبراو وتی: لەئێستادا یەکەی هەڵمی ئەم نیروگایە کاردەکات بەڵام یەکەی گازی لەکارکەوتووە.
وتەبێژی پیشەی کارەبا، ووتی ماوەی کوژاندنەوەی تەقینەوەکە 20 سانیە بوو ،بەڵام بەڕێوەبەری ئاگرکوژاندنەوەی ئەهواز وتویەتی دو ساعەت خەریکی کوژاندنەوەی ئاگربوین.
هەروەها ڕۆژی شەممە هەواڵدەری ئیرنای سەر بەر ڕژیم لەسەر( دزەکردنی گازی کۆلێر) لە قەوارەی پترۆشیمی کارون(کە لە شاری ماهشەهری سەر بە پارێزگای ئەهوازە) هەواڵێکی بڵاوکردەوە و لەم هەواڵەدا هاتووە کە حەفتا کەس بەهۆی ئەم ڕووداوەوە توشی کێشەی هەناسە دان بوون و دوای پێڕاگەیشتنی پزیشکی، زۆربەیان چارەسەرکراون و چەند کەسێکیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ماهشار.
بەرپرسێک وتویەتی: لەسەر چۆنیەتی ئەم ڕوداوە لێکۆڵینەوە دەکەین.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەواڵێکی دیکە لەسەر تەقینەوەی بنکەی توندگویان بڵاو کراوە، بەڵام بەرپرسانی ئەو شوێنە" لە ئەهواز هەواڵی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەیان لەو شوێنە ڕەد کردەوە. پێوەندیەکانی ئەم کۆمپانیایە داوای کردووە بۆ بەرگری لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست، کەخواستی دوژمنانی نیزامە ،زانیاری لەسەر ڕاست و درۆیی هەواڵەکان لە بەشی پێوەندیە گشتیەکانی ئەم کۆمپانیایە وەرگرن.
هەروەها دو ڕۆژ پاش تەقینەوە لە دامەزراوەی ناوکەیی نەتەنز"جارێکی دیکە نوسراوەێیک لە ماڵپەڕی نورنیوز"کە ماڵپەڕێکی نزیک بە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ڕژیم و هەروەها لەهەندێک لە مێدیاکانی ڕژیم بڵاوبوەتەوە، هەڕەشەیان لە ئیسراییل کردووە.
ئەم نوسراوە کە ناوی نوسەرەکەی نادیارە ڕۆژی شەممە ۱٤ی پوشپەڕ لە ماڵپەڕی ئیرنا،ئیسنا و ئیلنا بڵاو کراوە و لەم نوسراوەیەدا هۆشیاری دراوە بە ئیسراییل بەهۆی کردەوەکانی وبەبێ ئاماژەکردن بە وردەکاریەکان،باسیان لە ناوکەیی بوونی ئیسراییل کردووە. 
بە باوەڕی زۆربەی مێدیا نێونەتەوەییەکان، وێڕای بڵاوکردنەوەی لێکدانەوەی بەرپرسانی ڕژیم ، لێکدانەوەی چاودێرانی نێونەتەوەییش بڵاو کراوەتەوە، بۆ نمونە هەواڵدەری ڕۆیتەرز لە زاری سێ بەرپرسی ڕژیم کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێ، وتی: ڕژیمی ئێران باوەڕی بەوەیە کە کەوتۆتە بەر پەلاماری هێرشی سایبری.


3 ساڵ و 10 مانگ و 27 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تەقینەوە لە کارخانەی پترۆشیمی کارون و لێکدانەوەی مێدیا نێونەتەوەییەکان

تەقینەوە لە کارخانەی پترۆشیمی کارون و لێکدانەوەی مێدیا نێونەتەوەییەکان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن