سێ‌شه‌مه 

29 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

فاتیمە داوەند حوکمی 5 ساڵ و پێنج مانگ زیندانی کردنی بۆ دەرکرا

فاتیمە داوەند حوکمی 5 ساڵ و پێنج مانگ زیندانی کردنی بۆ دەرکرا

خەبات مێدیا: فاتیمە داوەند، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو گیرابوو، و لە دوو دادگای جیادا سەرجەم حوکمی پێنج ساڵ و ٥ ما

خەبات مێدیا: فاتیمە داوەند، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو گیرابوو، و لە دوو دادگای جیادا سەرجەم حوکمی پێنج ساڵ و ٥ مانگ بەندکران و لێدانی ٣٠  قامچی بە سەردا سەپاوە.
هەواڵدەری هەنگاو: فاتیمە داوەند، چالاکی مەدەنی خەڵکی بۆکان کە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، دوو جار و لەلایەن دادگاکانی بۆکان و مەهاباد دادگایی کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە کوردە، ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ لەلایەن لقی ١٠ ٣ی دادگای تاوانەکانی ٢ی شاری بۆکان دادگایی و بە تۆمەتی ”شێواندنی ئاسایشی کۆمەڵگا“ حوکمی پێنج مانگ بەندکران و لێدانی ٣٠  قامچی بە سەردا سەپاوە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، فاتیمە داوەند، ڕێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر ”جەواد گوڵامی“ جارێکی دیکە دادگایی کراوە و بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات“ حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
ئەو چالاکە مەدەنیە لە باقی تۆمەتەکانی دیکە وەکوو ، ئەندامەتی لە یەکێک لە حزبە سیاسیەکان، لابردنی حیجاب، پڕوپاگەندە دژی نیزام، موحاریبە، و لێدان و بێ ڕێزی بە فەرمانبەرێکی هێزە ئینتزامییەکان پاکانەی بۆ کراوە.
فاتیمە داوەند تەمەن ٤٢ ساڵ و دایکی سێ منداڵ، رۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، لە کاتێکدا کە بریندار بووبوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرو بۆ زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ‌ گوازرایەوە و پاش ٣٠  ڕۆژ گوازرایەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ‌.
ناوبراو هاوکات لە گەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا، بە بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کاتی دادگاییکرانی ئازاد کرابوو.
فاتیمە داوەند چەند رۆژ پاش دەستبەسەرکران لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ئێران ناچار بوو بێتە سەر تی ڤی و دانپێدانانی زۆرەملێیان لێ وەرگرت و لە هەواڵەکانی ٢٠ :٣٠  کاناڵی دووی دەنگ و رەنگی ڕژیم دا دانپێدانانەکانی بڵاو کرایەوە.


3 ساڵ و 10 مانگ و 23 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

فاتیمە داوەند حوکمی 5 ساڵ و پێنج مانگ زیندانی کردنی بۆ دەرکرا

فاتیمە داوەند حوکمی 5 ساڵ و پێنج مانگ زیندانی کردنی بۆ دەرکرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن