یه‌ک شه‌مه‌ 

13 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆرۆنا دەتوانێت ۱µ۰ ملوێن کەسی تر بخاتە ژێر هێڵی هەژاری!

کۆرۆنا دەتوانێت ۱µ۰ ملوێن کەسی تر بخاتە ژێر هێڵی هەژاری!

ئامادەکردن: ڕێزان شەهیدی پەنا

ئامادەکردن: ڕێزان شەهیدی پەنا
بەرپرسی بانکی جیهانی دەڵێت: چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ ٨٨ تا ۱۱µ ملوێن کەسی دیکە لە جیهان بە هۆی پەرەسەندنی کۆرۆنا بچنە ژێر هێڵی هەژاری، ساڵی داهاتوو ئەم ژمارە دەتوانێت تەشەنە بکات بۆ ۱۱۱ تا ۱µ۰ ملوێن کەس.
هێڵی هەژاری دەگاتە کەمتر لە ۱.۹ دۆلار لە ڕۆژ دا، هەر بەم شێوە لەمساڵ دا نزیکەی ۹.۱ تا ۹.۴ لەسەدی عەشیمەتی جیهان، لەژێر هێڵی هەژاری دان.
ساڵی ڕابردوو ئەم ڕێژە ٨.۴ بوو وە چاوەروان دەکرا لە ساڵی ۲۰۲۱ دابەزێت بۆ ·.µ لەسەد، بەڵام بە هۆی تەشەنەسەندنی ڤایڕۆسی کۆرۆنا و کەرەنتینە کردن لە زۆربەی وڵاتان، لە دەست چونی کار و دابەزینی بازرگانی جیهانی بو بە هۆکار کە ئەمساڵ ۴.µ لە سەد بچوک ببێتەوە و بژێوی ژیانی خەڵک لە ئاستی جیهان بە توندی زیانی پێ گەیشتووە.
دیوید مالپسØ› بەرپرسی بانکی جیهانی ڕۆژی چوار شەمە ۱۶ی ڕەزبەر، باسی لەوە کردووە کە بەشێکی زۆری زیانەکان ئەو وەڵاتانە دەگرێتەوە کە هەژار وکەم دەرامەدن، و بەتایبەت لە دەست دانی کار لە شارەکان دا.
ئەم بابەتە لە وەڵاتانی ئافریقای ناوەڕاست زەنگی مەترسی لێداوە، چاوەڕوان دەکرێت ۴۲ لە سەدی حەشیمەتی ئەم وڵاتانە تا ساڵی ۲۰۲۱ بچنە ژێر هێڵی هەژاری.
سندوقی نێودەوڵەتی پوڵی جیهان، دەوڵەتانی جیهان بڕی ۱۶تریلیۆن دۆلار بۆ ڕوبەڕو بونەوە و کەم کردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشێکی بۆ بژێوی خەڵک، و بەشی ئابوری وبازرگانی تایبەت کراوە.
سندوقی نێودەوڵەتی جیهانی باس لەوە دەکات، کە بۆ ڕوبەڕو بونەوە و زاڵ بون بە سەر قەیرانی کۆرۆنا دا، بڕی ۲٨۰ ملیارد دۆلار وام دەدرێت بە ٨۱ وەڵات.
هەروەها ئەو سەرچاوە باس لەوە دەکات کە(هنو) یەک تریلییۆن دۆلار زەخیرەی ماڵی هەیە و وەک قەرز یارمەتی وەڵاتی هەژار دەکات.
جێی باسە ئێرانیش یەکێکە لەو وەڵاتانەی داوای µ ملیارد دۆلار وامی کردووە، بەڵام تا ئێستاش هیچ وەڵامێکی نەدراوەتەوە.
کاربەدەستانی ڕژیمی ئێران باس لەوە دەکەن کە ئامریکا پێشتر رایگەیاندووە، کە چۆن بزانن ئێران ئەو وامە خەرجی شانە و بنکە ترۆریستیەکان ناکات.
مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا، باس لەوە دەکات کە زۆرینەی گروپەکانی ژێر دەسەڵاتی رژیمی ئێران، خاوەن دەیان ملیارد دۆلار پوڵن و دەتوانێت بۆیارمەتی و ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە وەڵاتی ئێران کەڵکی لێ وەرگرێت، هەروەها باسی لەوە کرد کە ئێران ۱۶ ملیارد دۆلار خەرجی کاری ترۆریستی لە دەرەوە دەکات و زۆرتر لە یەک ملیارد یۆرۆ کە لەلایەن سندوقی گەشەسەندنی نەتەوەیی(صندوق توسعەی مللی) تایبەت کرابوو بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دزراوە.


3 ساڵ و 7 مانگ و 22 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆرۆنا دەتوانێت ۱µ۰ ملوێن کەسی تر بخاتە ژێر هێڵی هەژاری!

کۆرۆنا دەتوانێت ۱µ۰ ملوێن کەسی تر بخاتە ژێر هێڵی هەژاری!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن