یه‌ک شه‌مه‌ 

13 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەرکەوتنی جۆ بایدن لە 46مین دەورەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا

سەرکەوتنی جۆ بایدن لە 46مین دەورەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا

خەبات مێدیا: لە ئاکامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، جۆ بایدن سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند. هەرچەندە دۆناڵد ترامپ بە ٢١٤ دەنگی ئێلکترال تا وەکوو ئێستا دەوڕانی

خەبات مێدیا: لە ئاکامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، جۆ بایدن سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند. هەرچەندە دۆناڵد ترامپ بە ٢١٤ دەنگی ئێلکترال تا وەکوو ئێستا دۆڕ٠انی قەبوڵ نەکردووە و وتویەتی کە ئەم هەڵبژاردنانە یاسایی نەبووە و ساختەکاری تێدا کراوە لە ڕێگای بەرزترین دامەزراوەی دادوەری ئەمریکا واتە دیوانی باڵا، و لەلایەن پارێزەرەکانی پێداچونەوە بۆ ئەم بابەتە دەکات، دۆناڵد ترامپ و لایەنگرانی هیوادارن لەم رێگاوە سەرکەون. 
بەپێی وتەی ڕودی جولیانی پارێزەری دۆناڵد ترامپ، چوار کەس وەکوو شایەدحاڵ لە هەڵبژاردنەکان بوونیان هەیە و هەروەها وتی دۆناڵد ترامپ لە مافی یاسایی خۆی کە مافی ژماردنی دەنگەکانە بێبەش بووە. بە وتەی ناوبراو دادگا دەتوانێ بە گشتی هەڵبژاردنەکان هەڵوەشێنێتەوە ویان لە شوێنە هەستیارەکان دوبارە بیبژێرنەوە. 
ناوبراو وتی: لە بواری بیرکاری دواکەوتنی دۆناڵد ترامپ ئیمکانی نەبوو، چونکە ترامپ لەپێشەوە بوو و یەکجاری دوا کەوت و لە پێنسیلوانیا ترامپ لە پێشەوە بوو و بەڵگەمان هەیە کە کەسانی مردوو دەنگیان داوە. 
بەڵام لە زۆربەی میدیا فەرمیەکان جۆ بایدن بە بردنەوەی ٢٩٠ دەنگی ئێلکترال وەکوو ٤٦مین سەرۆک کۆماری ئەمریکا ناسرا، و کامالا هاریس یەکەم ژنی ڕەش پێستی ئاسیاییە کە بۆتە جێگری سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە. تەنانەت هەندێک لە بەرپرسانی وڵاتانی دیکە وەکوو شارەداری لەندەن و ڕێبەری حیزبی کاریگەری بریتانیا و سەرۆک وەزیرانی یۆنان و... پیرۆزباییان لە جۆبایدن کردووە.
لەلایەکی ترەوە زاخی هانگبی، وەزیری ئیسراییلØ› وتی کە گەڕانەوەی بایدن بۆ بەرجام بە واتای شەڕی ئیسراییل و ئێران دەبێ. 
بایدن کەسێکە کە لە چینی کرێکار هاتۆتە سەر و ژیانێکی ئەستەمی بووە، هەر ئەمەش بۆتە هۆی دەنگدانی چینی کرێکار و هەروەها ٩٠ لە سەدی ڕەش پێستەکان دەنگیان بە جۆبایدن داوە.
جۆ بایدن پاش سەرکەوتنی، لە وتارێکدا لەگەڵ کامالا هاریسی جێگری لەبارەی بەرنامەکانی داهاتوی خۆی وتی: بەڵێن ئەدەم سەرۆک کۆمارێک بم کە ببمە هۆی تەبایی، من بەدوای ئەم پلە و پایە بووم بۆ ئەوەی بتوانم ڕۆح و دەرونی ئەمریکا بگەڕێنمەوە، و ببمە هۆی شانازی ئەمریکا، ملیۆنان کەس دەنگیان بەم بیرکردنەوە داوە... هەروەها بەڵێنی چارەسەر کردنی کۆرۆنای داو و وتی هەموو هەوڵی خۆم ئەدەم.


3 ساڵ و 6 مانگ و 25 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەرکەوتنی جۆ بایدن لە 46مین دەورەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا

سەرکەوتنی جۆ بایدن لە 46مین دەورەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن