یه‌ک شه‌مه‌ 

13 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

داواکاری ئامریکا بۆ پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک لەدژی ڕژیمی ئێران!

داواکاری ئامریکا بۆ پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک لەدژی ڕژیمی ئێران!

خەبات مێدیا: هەواڵدەری بلوومبێرگ و هەواڵنێرێکی پلەبەرزی رۆیتەرز، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕەشەممە، لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویانە: لە بەڵگە نامەێکی نووسراو دا کە دەست کەوتوو

خەبات مێدیا: هەواڵدەری بلوومبێرگ و هەواڵنێرێکی پلەبەرزی رۆیتەرز، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕەشەممە، لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویانە: لە بەڵگە نامەێکی نووسراو دا کە دەست کەوتووە، ئامریکا داوا لە ئەندامانی شۆڕای بەرزی ئاژانسی نێونەتەوەیی دەکات بۆ فشاری زیاتر لە سەر ڕژیمی ئێران بە مەبەستی جێبەجێکردنی بەڵێنە ناوکەییەکانی و لەم بارەوە بڕیارنامەیەک لە دژی ڕژیمی ئیران پەسەند بکات.
کۆبوونەوەی ئەم شۆڕایە لە حەوتووی داهاتوودا بەڕێوە دەچێت، ئەم شۆڕایە پێشتر لە ٣٠ ی جۆزەردان، یەکەمین بڕیارنامەی لە دژی ڕژیمی ئێران پەسەند کرد، ئەم بڕیارنامەیە کاردانەوەیەک بوو لە دژی ڕژیمی ئێران کە ڕێگەی بە پشکێنەرانی ئاژانس نەداوە تا چاویان بە دوو بەشی ناوکەیی جێگای شک و گومان بکەوێت، و لە کۆتاییدا ڕژیم پاش ئەم بڕیارنامەیە ڕێگەی چاوپێکەوتنی دا.
ئورووپا نیگەرانی خۆی سەبارەت بەوەی کە ڕژیم ڕێگەنادات دامەزراوە ناوکەییەکانی لەلایەن هەیئەتی ئاژانسەوە بپشکێندرێن، دەربڕی و ڕۆژی ٢ی ڕەشەممە، هەواڵدەری ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کرد کە پشکێنەرانی ئاژانس دوو بەشی گوماناوییان دۆزیوەتەوە کە ئاسەواری ئۆرانیۆمی لێیە و ئاژانسی نێونەتەوەیی بە دوای ئەوەوەیە تا دەسەڵاتدارانی ڕژیم بە هۆی وەڵام نەدانەوەیان، لێکۆڵینەوەیان لەم بارەوە لە گەڵدا بکرێ.


3 ساڵ و 3 مانگ و 6 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داواکاری ئامریکا بۆ پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک لەدژی ڕژیمی ئێران!

داواکاری ئامریکا بۆ پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک لەدژی ڕژیمی ئێران!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن