یه‌ک شه‌مه‌ 

13 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەرزبوونەوەی ژمارەی مەئموورانی ڕژیمی ئێران لە ئاڵمان

بەرزبوونەوەی ژمارەی مەئموورانی ڕژیمی ئێران لە ئاڵمان

خەبات مێدیا: ئاژانسی ئیتڵاعاتی برلین لە ئاڵمان لە ڕاپۆرتێکی ئەمنیەتیدا کە ڕۆژی سێشەممە ٢١ی بانەمەڕ، ئاماژەی بەوە داوە کە ژمارەی مەئموورانی ئەمنییەتی و لایەنگران

خەبات مێدیا: ئاژانسی ئیتڵاعاتی برلین لە ئاڵمان لە ڕاپۆرتێکی ئەمنیەتیدا کە ڕۆژی سێشەممە ٢١ی بانەمەڕ، ئاماژەی بەوە داوە کە ژمارەی مەئموورانی ئەمنییەتی و لایەنگرانی ڕژیمی ئێران، و هەروەها گرووپە ترۆریستیەکانی وەک حیزبوڵلا، حەماس و ئیخوانول موسلمین، لەو شارەدا زۆر بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەی مەئموورانی ڕژیم لە ساڵی ٢٠ ١٩دا، ٤٠ کەس بوون و لە ساڵی ٢٠ ٢٠  گەیشتۆتە ٥٠  کەس، ڕێکخراوی حیزبووڵلای سەر بە ڕژیمی ئێران لە ساڵی ٢٠ ١٩، ٢٥٠  ئەندامی لە ساری بێرلین بووە و وەزارەتی ئاڵمان لە ساڵی ٢٠ ٢٠ ، هەموو جۆرە چالاکییەکی حیزبۆڵلای لەم وڵاتە قەدەغە کردووە، سەرەڕای ئەمانە باڵی نیزامی ئەم گرووپە پێشتر بە گرووپێکی ترۆریستی ناسراوە. هەروەها ئەندامانی گرووپی حەماس کە ساڵی ٢٠ ١٩، ٧٠ کەس بوون و لە ساڵی ٢٠ ٢٠  گەیشتۆتە ٨٠ کەس، و گرووپی ئیخوانول موسلمین لە ساڵی ٢٠ ١٩، ١٠ ٠ کەس بوون و لە ساڵی ٢٠ ٢٠ بوونەتە ١٥٠ کەس.
لەم ڕاپۆرتە ئەمنییەتیەدا، ووێڕای تەئکید کردنەوەی ئەوەی کە ڕژیمی ئێران لەگەڵ ڕووسیە و چین لە بواری سیخوری لە ئاڵمان چالاکن، دەڵێت: ئەکتەرانی سایبری ڕژیمی ئێران، لەهەوڵدان تا دەستیان بگاتە زانیارییە پارێزراوەکان...


3 ساڵ و 19 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرزبوونەوەی ژمارەی مەئموورانی ڕژیمی ئێران لە ئاڵمان

بەرزبوونەوەی ژمارەی مەئموورانی ڕژیمی ئێران لە ئاڵمان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن