یه‌ک شه‌مه‌ 

13 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

زارا مایەی شانازی گەلێک

زارا مایەی شانازی گەلێک

شۆڕش حاجی

لەماوەی رۆژانی رابردوو بابەتی حوکمی ناعادیلانە و خۆ رادەستکردنی زارا محەممەدی کچە کوردی تێکۆشەری بەستێنی خەباتی مەدەنی و فەرهەنگی لەسەردێری باس و پرس و راوێژەکان دابووە و بەباری ئەرێنی و نەرێنی قسەی لەسەر کراوەوئەکرێ.
جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەیی پێکهاتەیکە لە سەرجەم تێکۆشەرانی ناوخۆ و ناو لایەنە سیاسیەکان و دەروەی وەڵات و خەبات و،زەحمەتی هەمو ئەو بەشانە ئەتوانی زامنی خێراتر کردنی بەکام گەیشتنی پرسی کورد بێ و هەموو ئاستەکان گرینگ و بایەخی خۆیان هەیە و دەتوانم بلێم تەواوکەری یەکدین.
لەناو هەر کام لەو بەشانەش کەس یان کەسانێک هەن کە تێکۆشان و خەباتی لێبراوانەیان ئەبێتە جێگەی سەرنج ومایەی شانازی هەموو لاییک. بێگومان زارا محەممەدی یەکیک لەو هەڵسووراوانە ناوخۆیە کە توانی ناوی خۆی بخاتە ناودەفتەری تێکۆشەرانی،ناوداری ناو بزووتنەوەێ رزگاریخوازانە،و،مافخوازانەی نەتەوەی کورد. زارا لەئاکامی تێگەیشتیکی بالای نەتەوەیێ وبەزانینی بایەخی لەرادەبەردەی زمانی دایکی وەک بنەما وبنچینەیکی ئەساسی لە شوناسی نەتەوەیی هەموو هێز و توانای خۆی بۆ پێش خستن و سەرخستنی زمانی کوردی بە شێوەییک خۆبەخشانە وبە بێ چاوەروانی لە رێگەی کردنەوەێ خولی فێرکاری زمانی دایکی خستە گەر و لەو پێناوەدا وێرای هەمووسەختیەکانی ئەو هەنگاوە بە نرخە فشارەکانی دەسەلاتی رەش ودیکتاتوری ئاخوندیش نەیتوانی پاشگەزی بکاتەوە و وای لێ بکات واز لەفێرکردنی زمانی دایکی بێنێ.
بەلام زارا بوچی ئەوەندە لە لایەن رژیمی ئاخوندی کەوتە بەر رەق و کینە و ئەو حوکمە ناعادیلانەیەی بەسەردا سەپێندرا کە تەنانەت بەناو، لە یاسای بنەڕەتی سیستم دا لەچوارچیوەری مادەکانی 15و 19 دا ئاماژەی پێکراوە؟ ئەو دەسەلاتە نگریسە هەموو هەوڵێک لەو چەشنە بە مەترسیەکی گەورە بو سەر ئەمن وئاسایشی نەتەوەیی و مانەوەی حوکمەکەی ئەزانێ و تا ئەو،جیگەیەی بوی بکرێ بەربەست درووست دەکات لەهەمبەر پێش خستنی پرسی لەم جۆرە کە دەرخەری بوونی شوناسی جوراوجۆر و،جیاواز لەشوناسی نەتەوەی بالادەست بێ.
بەلام بۆچی لەناو هەموو تێکۆشەرانی ئەو بەستێنە پرسی روبەرووبونەوەی،دەسەلات لەگەڵ زارا بە شێوەییکی دڕندانەتر بوو و ئەوەی کە بەتایبەتی زارا کراوەتە ئامانج ئەگەریتەوە بو ئەوهەستە پاک ووشیارییە باڵا،نەتەوەییەی لەناو کەسایەتی زارا دا بوونی هەیە. زارا گەیشتوتەوە ئەو ئاستە لە بەرپرسیارەتی نەتەوەیی کە پێش خستنی بنچینەکانی نەتەوە بە ئەرکێکی ئەخلاقی ئەبینێ و لەپێناویان،دا خۆی ئەئەرکدار ئەزانێ کە بەهەموو توانایەوە بو پاراستنیان تێبکۆشێ. ئەو هەستە ئەخلاقیە ئەوەندەی تر دەسەلات توشی فوبیا کرد و لەهەر رێگەیک وە هاندان بو،جێهێشتنی وەلات لەلایەن زارا یان کۆتایی هێنان ویستی ئەو دەنگە کپ بکات، بەلام تێیدا سەرکەوتوو نەبوو .
تەنانەت شێوەی خۆی بەدەستەوەدانی زارا بە گرتووخانە گریدراوی ئەو هوشیاریە نەتەوەییە بەرزەیە کە پێی ڕاهاتووە. رەنگ بێ بوتری ئەیتوانی وەلات بەجێ بێلێ بەلام بو زارا رزگاری خود لەشەرێکی وەها دا لەبرانبەر دەسەلاتی ئاخودی بێ واتایە. دەسەلات ویستی کەرامەتی نەتەوە لە رێگەی پێ مل کردن و تەسلیمی بوونی زارا بشکێنی و لەوەها شەرێکدابوو زارا بەوپەری سەربەرزی و بەپێیەکانی خۆی بەرەو پیری ئەو حوکمە ناعادیلانەیە رویی تا هەم بیسەلمێنی کە ئەو رژیمە تا چ ئاستێک درندە و، جنیایەتکارە تەنانەت بچووکترین مافە سەرەتاییەکانیش بە کورد رەوا نابینێ و هەم وشیاری نەتەوەیی و ئیرادە و ورەی پوولایینی کچی کورد نیشانی حکوومەت بدات.
لەکۆتاییدا پیویستە هەموومان پاڵپشتی زارا محەممەدی بین و بە بیانووی جۆراوجۆری نابەجێ فیداکارییەکانی کەم نەکەینەوە و ناڕاستەوخۆ ئاو،نەکەینە ناو ئاشی دوژمنانی نەتەوەکەمان.
#زارا محەممەدی
# قور بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە


2 ساڵ و 4 مانگ و 18 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زارا مایەی شانازی گەلێک

زارا مایەی شانازی گەلێک



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن