یه‌ک شه‌مه‌ 

13 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئامریکا سورە لەسەر نەهێشتنی دەست پێڕاگەیشتنی ڕژیمی ئاخوندی بە چەکی ناوکەیی

ئامریکا سورە لەسەر نەهێشتنی دەست پێڕاگەیشتنی ڕژیمی ئاخوندی بە چەکی ناوکەیی

خەبات مێدیا: جیک سالیوان دەڵێت: ئامریکا سوورە لەسەر پێشگرتن بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران بۆ دروست نەکردنی چەکی ناوکەیی.

جیک سالیوان، ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی وتی: ئامریکا سوورە لەسەر ئەوەی پێش بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران بگرێت بۆ ئەوەی دەستی بە چەکی ناوکەیی نەگات.
ڕۆژی یەک شەممە 26ی بەفرانبار، کاناڵی سی بی ئێسی ئامریکا لەبەرنامەی ڕو بە ڕو لەگەڵ خەڵک(فیس د نیشن) کە جیک سالیوان بەشداری کردبوو، لە وەڵامی پرسیارێکی پێشکەشکارەکەدا کە پرسیبووی، ئایا بەرپرسانی ڕژیمی ئێران لە وتووێژەکاندا تەنیا خەریکی کات کوشتنن؟
جیک سالیوان لە وڵامدا وتی: یەکەم ئەوەی کە سیاسەتی ئێمە زۆر ڕوون و ئاشکرایە، ئێمە لەسەر ئەوە سوورین کە پێش بە دروستکردنی چەکی ناوکەیی لەلایەن ڕژیمی ئێران بگرین.
دووهەم ئەوەی کە بڕوامان وایە دیپلۆماسی باشترین چارەسەرە بۆ جێبەجێ کردنی ئەم کارە.
ناوبراو لەگەڵ ئاماژەی بە قسەکانی ئانتۆنی بلینکن کە وتبووی، چەند حەوتویەک کات هەیە بۆ زیندوهێشتنەوەی بەرجام! وتی بەهەمان شێوەی کە وەزیری دەرەوەش وتبوی، کات کەمە و من لە دواڕۆژەکانی مانگی پێشوو کە لە ئیسراییل بووم، لەسەر خاوی بەرەو پێش چوونی دیپلۆماسی هەماهەنگیم کردبوو.
ڕاوێژکاری کۆشکی سپی هەروەها لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: ئامریکا لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ هاوپەیمانەکان و هاوبەشە ئورووپاییەکانی خۆی لەنزیکەوە کار دەکات و ڕێگایەک بۆ بەرەوپێش چوون دەدۆزێتەوە.


2 ساڵ و 4 مانگ و 15 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامریکا سورە لەسەر نەهێشتنی دەست پێڕاگەیشتنی ڕژیمی ئاخوندی بە چەکی ناوکەیی

ئامریکا سورە لەسەر نەهێشتنی دەست پێڕاگەیشتنی ڕژیمی ئاخوندی بە چەکی ناوکەیی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن