دووشه‌مه‌‌ 

4 خه‌زه‌ڵوه‌ر 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆز لە شاری سارپسبۆرگی وەڵاتی نۆروێژ

بەرێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆز لە شاری سارپسبۆرگی وەڵاتی نۆروێژ

رۆژی یەکشەممە ۲۹ی رەشەمەی ١٤٠ ٠ ی ک خ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی نیشتەجێی ناوچەی ئۆستفۆڵد و ناوچەکانی دیکەی وەڵاتی نۆروێژ، رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی کوردەواری لە شاری سارپسبۆرگ بەرێوەچوو.
لەو رێورەسمەدا پەیامی دەستەی بەرێوەبەری ئاگری نەورۆز لە ئۆستفۆڵد لەلایەن کاک شەعبان نێروەیی خوێندرایەوە. پاشان چەندین شیعر و پەخشانی تایبەت بە پیرۆزی نەورۆزی کوردان لەلایەن بەشدارانەوە خوێندرایەوە.
دواتر لەلایەن چوار خاتوونی لاوەوە ئاگری نەورۆز لە نێو چەپڵە و خۆشی بەشدارانی رێوڕەسمەکە کرایەوە.
دوا بڕگەی رێوڕەسمی نەورۆز هەڵپەرکێ و شایی بوو کە بۆ ماوەیەک زۆر درێژەی هەبوو.
شایانی باسە کاک عەبدوڵا قادری بەرپرسی کۆمیتە و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداری رێوڕەسمی نەورۆزیان کرد.


4 ساڵ و 7 مانگ و 2 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆز لە شاری سارپسبۆرگی وەڵاتی نۆروێژ

بەرێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆز لە شاری سارپسبۆرگی وەڵاتی نۆروێژ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن